كۆمپانیای لیكۆی چینی به‌رهه‌مهێنانی سێ مۆبایلی راگه‌یاند، مۆبایله‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزو پێشكه‌ووتون، به‌ڵام نرخیان زۆر هه‌رزانه، كه بریتین له‌م سێ مۆبایله‌ی خواره‌وه: LeEco Le 2 ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینجه به روونمای 1920x1080پێكسڵ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه مۆبایله‌كه هاوتایه به‌تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله به‌نرخه‌كان، هه‌روه‌ها رامه‌كه‌شی 3 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 32 گێگابایت. مۆبایلی LeEco Le 2 به‌وه‌شاندنی 6.0 ی مارشیلۆو به‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات، هاوكات پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی ده ناوكیه له‌جۆری میدیاتیك هێلۆ ئێكس 20 به‌خێرایی 2.2 گێگاهێرتز، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی دوو كامێرایه، كامێرای پێشه‌وه‌ی 8 مێگاپێكسڵه‌و كامێرای پشته‌وه‌شی 16 مێگاپێكسڵه، هاوكات توانای پاتریه‌كه‌شی 3000 میلی ئه‌مپێر/ كاتژمێرێكدایه، هه‌روه‌ها ده‌رچه‌ی USB Type – c بۆ دانراوه‌و به‌له‌مس كارده‌كات، سه‌رباری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه نرخه‌كه‌ی له 170 دۆلار تێپه‌ڕ ناكات. LeEco Le 2 pro ئه‌م مۆبایله به‌راورد به‌مۆبایله‌كه‌ی پێشووتر تایبه‌تمه‌ندی زیاتری هه‌یه كه خۆی له‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رزتردا ده‌بینێته‌وه، سه‌ره‌تا پرۆسێسه‌رێكی ده ناوكیه له‌جۆری میدیاتیك هێلۆ ئێكس 25 به‌خێرایی 2.5 گێگاهێرتزی بۆ دانراوه، هاوكات رامه‌كه‌شی 4 گێگابایته. مۆبایلی LeEco Le 2 pro روونمای كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 21 مێگاپێكسله له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ستیاری وێنه‌گرتن له‌جۆری SONY IMX230، به‌ڵام كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه. ئه‌م مۆبایله چۆن له‌تایبه‌تمه‌ندیدا جیاوازه له‌نرخیشدا هه‌ر جیاوازه، بۆیه نرخی ئه‌م مۆبایله 230 دۆلاره ، چونكه سه‌ماعه‌ی له‌جۆری ته‌كنه‌لۆژیای CDLAی بۆ دانراوه كه ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی USB Type – c ده‌گوازێته‌وه. Max LeEco Le 2 ئه‌م مۆبایله له‌هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ی تر به‌هێزتره، چونكه به‌له‌مس كارده‌كات كه پشتده‌به‌ستێت به‌ته‌كنه‌لۆژیای شه‌پۆلی سه‌رو ده‌نگی. مۆبایلی Max LeEco Le 2 قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.7 ئینجه به روونمای 2560x1440 پێكسڵ، پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی هه‌شت ناوكیه‌و له‌جۆری كوالكۆم سنابدراگۆن 820. ئه‌م مۆبایله به دوو تایبه‌تمه‌ندی جیاواز له‌به‌رده‌سته، یه‌كه‌میان رامه‌كه‌ی 4 گێگایه له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 32 . گێگایی، به‌ڵام جۆری دووه‌م رامه‌كه‌ی 6 گێگایه‌و میمیۆریه‌كه‌شی 64 گێگابایته. مۆبایله‌كه روونمای كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 21 مێگاپێكسله له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ستیاری وێنه‌گرتن له‌جۆری SONY IMX230، هه‌روه‌ها كامێراكه ته‌كنه‌لۆژیای Detection AF ی بۆ دانراوه، كامێرای پشته‌وه‌شی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه. مۆبایلی Max LeEco Le 2 یه‌كێكه له‌و مۆبایله زیره‌كانه‌ی كه سه‌ماعه‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای CDLAی بۆ دانراوه كه ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی USB Type – c ده‌گوازێته‌وه، به‌هۆی به‌رزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه نرخه‌كه‌شی له‌هه‌ردوو مۆبایله‌كه گرانتره، بۆیه مۆبایلی قه‌باره 32 گێگایی نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 325 دۆلاره، به‌ڵام مۆبایلی 64 گێگایی نرخه‌كه‌ی 385 دۆلاره. خاك – و/ گۆران قادر س:ait news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure