ئه‌مڕۆ 4-5-2016 ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه وشیار عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و كاره قاره‌مانێتیه‌ی بۆ كوردستانی ده‌كات. جێی باسه، وشیار عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌یی، ناسراو به وشیاری مین هه‌ڵگره‌وه، ماوه‌ی 27 ساڵه له‌ناوچه‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌یه كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه چێنراون و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ئێستاشدا له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌یه كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه چێنراون، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا دووباره له‌گوندی به‌شیری باشووری كه‌ركوك كه به‌مه‌به‌ستی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی ئه‌و گونده چووبوو، تیرۆرستانی داعش روبه‌ڕووی بوونه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه برینداربوو. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure