لای هه‌مووان روونه كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك یه‌كێكه له‌و تۆڕانه‌ی كه زۆرترین رووداوی هاككردن و فێڵی تێدایه، هه‌ندێكجار به‌كارهێنه‌ر توشی كێشه‌یه‌ك ده‌بێت كه به‌ئاسانی ناتوانن ده‌ربازی ببن. له‌نوێترین كاری له‌وشێوه‌یه‌ش هه‌وڵێك له‌ئارادایه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك كه ڤایرۆسیه‌و به‌هۆیه‌وه كه‌سی هاككه‌ر ده‌چێته كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان مۆبایله‌كه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌مكاره به‌ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌كه‌ت به‌ناونیشانی My First Video یان My Private Video ده‌ستپێده‌كات، له‌كاتی كلیك كردن له‌سه‌ر نامه‌كه ڤیدیۆكه زۆر به‌خێرایی ده‌كرێته‌وه، تۆش وا هه‌ستده‌كه‌یت له‌یوتوبه‌وه وه‌رگیراوه، پاشان داوای دابه‌زاندنی ڤیدیۆی زیاترت لێده‌كه‌ت، له‌م كاته‌یه‌دا ڤایرۆسه‌كه به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته بڵاوده‌بێته‌وه. كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر ئه‌وه نیه كه ڤایرۆسه‌كه له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ڤیدیۆكه له‌په‌یجه‌كه‌شتدا بڵاوده‌بێته‌وه تا زۆرترین هاوڕێت به‌لاڕێدا به‌رێت و ئه‌وانیش توشی هه‌مان كێشه ببن، بۆیه زۆر به‌خێرایی زۆرترین به‌كارهێنه‌ر توشی ئه‌م ڤایرۆسه خراپه ده‌بن. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی الغدیر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure