كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌بواری مۆبایلدا راگه‌یاند، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی ناوی Honor V8 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه له‌خۆده‌گرێت، روونمای شاشه‌ی مۆبایله‌كه به‌شێوازی QHD و پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له‌جۆری Kirin 950ی هه‌شت ناوكیه، هاوكات قه‌باره‌ی رامه‌كه‌شی 4 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 64 گێگابایت. له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی تری له‌سه‌ر هه‌مان شێواز به‌رهه‌مهێناوه كه روونمای شاشه‌كه‌ی 1080p، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی میمۆرییه‌كه‌شی 32 گێگابایته، قه‌باره‌ی شاشه‌ی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ش 5.7 ئینجه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م ئامێره بریتییه له دوو كامێرای پشته‌وه به روونمای 12 مێگاپێكسڵ، ئه‌م كامێرانه ته‌كنه‌لۆژیای ته‌ركیزی خۆكرده‌ی بۆ دانراوه كه به له‌یزه‌ر كارده‌كات، هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای جیاكردنه‌وه‌ی رووخسار، هاوكات خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌نجه‌مۆرو بلوتوزی له‌جۆری 4.2 هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی نزیك مه‌ودا NFC و ده‌رچه‌ی USB-Cدا، ئامێره‌كه به‌چوار ره‌نگی جیاوازی ئاڵتونی له‌گه‌ڵ ره‌نگی زیوی به‌رهه‌مهێنراوه. خوازیاران به‌مه‌به‌ستی كڕین له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری JD.COM ه‌وه ده‌توانن داوای بكه‌ن، نرخی مۆبایلی 32 گێگابایتی 352 دۆلاره، به‌ڵام 64 گێگابایتی 429 دۆلاره. جێی باسه، ئه‌م ئامێره نوێیه به‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید 6.0 مارشمیلۆ كارده‌كات، ئه‌م ئامێرانه دوای ماوه‌یه‌كی كورت له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هواوی 5C به‌رهه‌مهێنراون، كه به به‌راورد به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نرخێكی هه‌رزانی هه‌بوو، نرخه‌كه‌شی 140 دۆلار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد. خاك - و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure