توێژه‌رانی دانیماركی توانیان داهێنانێكی گرنگ له‌بواری پاكژكردنه‌وه‌ی ئاودا ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌م داهێنانه پێده‌چێت رێگاچاره‌یه‌كی باشبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه، داهێنانه‌كه فلته‌رێكی ئاوه له‌شێوه‌ی بۆرییه‌كدا كه هه‌ڵده‌ستێت به‌پاكژكردنه‌وه‌ی ئاوی پیسی ده‌ریاو رووباره‌كان. درێژی فلته‌ره‌كه 22 سانتیمه‌تره‌و هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی یان پاتری تێدا نیه، ئه‌م فلته‌ره زیاتر بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو به‌رهه‌مهێنراوه كه به‌ده‌ست كه‌می ئاوی پاكه‌وه ده‌ناڵێن و ساڵانه‌ش به‌هۆی پیسی ئاوه‌وه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی و ته‌نانه‌ت مردن ده‌بنه‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانیش 884 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاوی پاكیان ده‌ستناكه‌وێت بۆ خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر 15 خوله‌ك جارێك منداڵێك به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌م فلته‌ره ده‌توانێت به‌ڕێژه‌ی 99.9% ئاو پاكژبكاته‌وه له‌به‌كتریاكان، هاوكات رێگریش بكات له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له‌ئاودا هه‌ن كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی كۆلێراو سالمۆنیلاو قۆلۆن و چه‌ندین نه‌خۆشی تر. جێگه‌ی باسه، ئه‌م فلته‌ر بچووكه‌و ده‌توانرێت بۆ هه‌موو شوێنێك هه‌ڵبگیرێت و به‌ئاسانی بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاربهێنرێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure