بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هانده‌رێك به‌مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی پێشبڕكێی نێوان هه‌ریه‌ك له مایك تاسۆن و بیتر ماكنیلی له لاس فیگاس تۆمار ده‌كرد. نامۆیی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له‌وه‌دایه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1995، واته پێنج ساڵ پێش داهێنانی یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك، چونكه به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك كه خاوه‌نی كامێرا بێت، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2000. هه‌ڵگرانی بیردۆزی به‌گه‌رخستن سوود له‌م گرته‌یه ده‌بینن بۆ سه‌لماندنی بیروبۆچوونه‌كانیان كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن باز به‌سه‌ر سه‌رده‌می خۆیاندا هه‌ڵبده‌ن، یه‌كێكیش له‌هه‌ڵگرانی ئه‌م بۆچوونه له‌كۆمێنتێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌م گرته‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌شتیارێك جارێكی‌تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌مێك و له‌ڕیزی پێشه‌وه دانیشتووه تا بینه‌ری پێشبڕكێی یاری بۆكسێن بێت. جێگه‌ی باسه، له‌ساڵی 1995دا مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبویه‌وه به‌جیهانداو هه‌وادارێكی زۆری هه‌بوو، به{م هیچ یه‌كێك له‌و مۆبایلانه خاوه‌نی كامێرا نه‌بوون.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure