ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری ئۆگسبۆرگی ئه‌ڵمانیا په‌نا بۆ رۆبۆت ده‌به‌ن تا رێگری بكه‌ن له‌گه‌شتیاران كه له‌ناو وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا جگه‌ره نه‌كێشن، رۆبۆته‌كه قه‌باره‌یه‌كی بچوكی زه‌ردی هه‌یه‌و رێگه به‌گه‌شتیاران نادات جگه‌ره بكێشن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ئاگاداری له‌ناو وێستگه‌كاندا هه‌ڵواسراوه كه ئاماژه به‌قه‌ده‌غه‌بوونی جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابدوودا دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو وێستگه‌كانی ئه‌ڵمانیادا زیادیكردووه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ی ناچاركرد په‌نا بۆ رێگایه‌كی پێشكه‌وتوو ببه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان، بۆیه رۆبۆتێكیان دروستكرد كه تایبه‌ت به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌م دیارده‌یه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه تۆماس هوزیمان وته‌بێژ به‌ناوی شاره‌وانی شاری ئۆگسبۆگ وتی: گرنگترین شت ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌كردن و په‌نجه به‌رزكردنه‌وه. رۆبۆته‌كه به‌ناو ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه شوێنی تایبه‌ت نین به‌جگه‌ره‌كێشان و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه كه لێره‌دا مافی جگه‌ره‌كێشانیان نیه، هاوكات رۆبۆته‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكه‌وه به‌هۆی تۆڕی بێته‌له‌وه كۆنترۆڵكراوه. له‌كۆتاییدا هوزیمان ده‌ڵێت: ئه‌م پلانه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌و گه‌شتیارانیش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازی ئه‌رێنی له‌داوای رۆبۆته‌كه ده‌كه‌ن. خاك - گۆران قادر س: mbc
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure