كۆمپانیای تۆیۆتا توانی كورسییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت گه‌شه پێبدات و بتوانێت به‌سه‌ر به‌رزایی و قادرمه‌دا سه‌ربكه‌وێت، كورسییه‌كه ناوی ئای پوته‌و به‌تایبه‌ت بۆ هاوكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن دروستكراوه. كورسی ئایپوت چه‌ند تایه‌یه‌كی پێوه‌یه كه ده‌توانرێت به‌پێی شوێنه‌كه ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكرێت تا خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ئاسانی بۆ شوێنه به‌رزه‌كان بڕوات و دابه‌زێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت زۆر به‌ئاسانی به‌ڕێگا ئاساییه‌كاندا بڕوات. ده‌رباره‌ی دروستكردنی ئه‌م كورسییه، كۆمپانیای تۆیۆتا له‌پێگه‌ی خۆیدا ئاشكرایكرد كه بۆ دروستكردنی ئه‌م كورسییه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ دین كامن كردووه كه كه‌سایه‌تییه‌كی داهێنه‌ری ئه‌مریكییه. جێی باسه، پێشتر ئه‌م كورسییه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بڕی تێچوونی وایكرد كه نه‌توانرێت گه‌شه‌ی پێبدرێت. بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه خاك - و/ گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure