به‌وێنه.. كۆمپانیایه‌ك گۆڕانكاری له لێگزسدا ده‌كات ئه‌گه‌ر دیزاینی ئۆتۆمبێلی لێگزس له‌جۆری LX570 به‌دڵ نیه‌و نا‌توانیت له‌سه‌ر ئه‌م دیزاینه بوه‌ستیت، ئه‌وا پێده‌چێت ئه‌م دیزاینه كاتی بێت، چونكه كۆمپانیای wald كه تایبه‌ته به‌گۆڕانكاری له‌دیزاینی ئۆتۆمبێلدا، هه‌ستاوه به‌گۆڕینی دیزانی ئه‌م ئۆتۆمبێله. كۆمپانیاكه به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند كه گۆڕانكاری ته‌واوی له‌ئۆتۆمبێلی لێگزس LX570 Sport Line كردووه، ئاشكراشی ده‌كات كه پێده‌چێت ئه‌م دیزاینه نوێیه جوانتر‌و شه‌ڕانیتر بێت له‌دیزاینه بنه‌ڕه‌تییه‌كه. ده‌ستكاریكردنی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌موو به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و زیاتر كردوویه‌تی به‌ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی، هاوكات سه‌رجه‌م پارچه‌كانی له‌مادده‌ی پلاستیك له‌جۆری ABS دروستكردووه، له‌به‌شی پێشه‌وه‌شیدا ده‌عامیه‌كانی كردووه به‌وه‌رزشی، هه‌روه‌ها بلاجیكتۆره‌كانی ده‌ستكاری كردووه‌و دیزاینێكی نوێی پێبه‌خشیون. بۆ گۆڕانكاری ته‌واو له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كۆمپانیای wald ده‌ستكاری لاته‌نیشت و پشته‌وه‌شی كردووه، هه‌رچی تایبه‌ته به‌لاته‌نیشته‌كانی ئه‌وه پارچه‌ی زیاده‌ی بۆ داناوه تا ببێته ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی و به‌جۆرێكیش ده‌رچوون له‌م به‌شانه‌دا هه‌بێت، له‌به‌شی پشته‌وه‌شیدا به‌هه‌مانشێوه ده‌عامیه‌كانی كردووه به‌وه‌رزشی و سیستمی دوو ئه‌گزۆزی بۆ داناوه، له‌كۆتاییشدا گۆڕانكاری له‌ویله‌كانیدا كردووه‌و ویلی كۆمپانیای JARRET J11C بۆ داناوه كه قه‌باره‌یان 24 ئینجه. خاك – گۆران قادر س: سعودی الشفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure