ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌وێنه‌ی سێڵفی ده‌كه‌یت و به‌دوای مۆبایلێكدا وێڵیت كه كامێرای پێشه‌وه‌ی روونییه‌كه‌ی 21 مێگاپێكسڵ بێت، ئه‌وه ئێستا ده‌توانیت ئه‌و خه‌ونه‌ت بهێنیته‌دی و مۆبایلێكی له‌وشێوه به‌ده‌ستبخه‌یت. مۆبایلی Meitu M6 یه‌كێكه له‌نوێترین مۆبایله زیره‌كه‌كان و خاوه‌نی دوو كامێرایه، یه‌كێكیان له‌پێشه‌وه‌و ئه‌وی تریش له‌پشته‌وه‌یه، كه هه‌ردووكیان روونییه‌كه‌یان 21 مێگاپێكسڵه، هاوكات تایبه‌تمه‌ندی HiFi Audioیان بۆ دانراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مۆبایله هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆره له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی فۆن ئارینای هیندی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه مۆبایلی Meitu M6 قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه‌و له‌جۆری ئه‌مۆلیده، هه‌روه‌ها روونی نیشاندانیشی 1080x1920 FHD یه، هاوكات مۆبایله‌كه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی هه‌شت ناوكیه‌و له‌جۆری media tek helio P10. ده‌رباره‌ی كامێراكانیشی، ئه‌وه مۆبایلی Meitu M6 كامێرای پێشه‌وه‌ی روونییه‌كه‌ی 21 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش له‌جۆری LED له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی ته‌ركیزی ئۆتۆماتیكی، هه‌روه‌ها كامێرای پشته‌وه‌شی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه. مۆبایلی Meitu M6 قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 3 گێگابایته، له‌گه‌ڵ بوونی یادگه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 64 گێگابایت، ئه‌م مۆبایله توانای پاتریه‌كه‌ی 2900 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه مۆبایله‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر كاربكات، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مۆبایله به‌نرخی 457 دۆلار بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. خاك - گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure