له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پێشانگه‌ی كمپیوتكێكس 2016 دا، جۆنی شیه سه‌رۆكی كۆمپانیای ئاسۆس نوێترین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیاكه‌ی نمایشكرد، كۆمپیوته‌ره‌كه ناوی زێن بووك 3، به‌كه‌شخه‌ترین و باشترین لاپیتۆپ داده‌نرێت له‌جیهاندا. ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ری (زێن بووك 3) به‌راورد بكه‌ین به‌كۆمپیوته‌ری ماك بووك، ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه (زێن بووك 3) له كێشدا سوكتره، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له ماك بووك خێراتره. ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆمپیوته‌ره، ئه‌وه كۆمپیوته‌ری (زێن بووك 3) چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی باش له‌خۆده‌گرێت، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 12.5 ئینجه، له‌گه‌ڵ بوونی چینێك كه له‌جۆری گۆرێلا گلاس 4 و رێگری ده‌كات له‌دروستبوونی شوخت له‌سه‌ر شاشه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپیوته‌ره به‌ته‌نكی ده‌ناسرێته‌وه، چونكه ئه‌ستوورییه‌كه‌ی ته‌نها 11.9 میللی مه‌تره، هاوكات كۆمپیوته‌ری (زێن بووك 3) به‌پرۆسێسه‌ری ئه‌نتڵ كور ئای 7 كارده‌كات، رامی كۆمپیوته‌ره‌كه 16 گێگا بایته‌و هارده‌كه‌شی توانای خه‌زنكردنی ده‌گاته 1 تێرا بایت. كۆمپیوته‌ری (زێن بووك 3) به‌له‌مس كارده‌كات، بۆیه ده‌توانرێت به‌ده‌ست له‌سه‌ر شاشه‌كه بنووسن و ئاماژه‌ی پێ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌م كۆمپیوته‌ره هه‌ڵگری ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆره، بۆیه به‌یه‌ك ده‌ستلێدان به‌بێ نووسینی پاسوۆرد ده‌توانێت په‌ره‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌یته‌وه. كۆمپیوته‌ری (زێن بووك 3) خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه‌و توانای 9 كاتژمێر كاركردنی هه‌یه، ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه، ئه‌وه نرخه‌كان له 999 دۆلار ده‌ستپێده‌كات و به 1999 دۆلار كۆتایی دێت. خاك – گۆران قادر س: اڵان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure