كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی نیازی خۆی ئاشكراكرد له‌دروستكردنی ئۆتۆمبێلی زیره‌كدا، كۆمپانیاكه به‌نیازه له‌ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا به‌بڕی ملیاره‌ها دۆلار ئۆتۆمبێلی زیره‌ك بخاته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئامانجی ئه‌مكاره‌ی تویۆتاش بۆئه‌وه‌یه كێبڕكێی ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كان بكات، هاوكات رێگریش بكات له‌ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ. له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی زیره‌كه‌وه، جیل برات سه‌رۆكی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تویۆتا رایده‌گه‌یه‌نێت: تۆیۆتا ده‌یه‌وێت پاڵپشتی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی ئۆتۆمبێله‌كانی و خۆپاراستن له‌ڕووداوه چاوهڕوانكراوهكانهوه ده‌بێت. وتیشی: گه‌شه‌پێدانی ئۆتۆمبێلی زیره‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بتوانێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان مامه‌ڵه‌ی گونجاو بكات و پلانی پێویستیش دابنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆماتیكی، بۆیه ئامانجی تۆیۆتا له‌ساڵانی داهاتوودا ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێلێك به‌رهه‌مبهێنێت كه خۆكرده به‌شه‌قامه خێراكاندا بڕوات، هاوكات به‌شداریش بكات له‌یارییه‌كانی ئۆلًۆمپی تۆكیۆی 2020. له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا برات جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆمپانیای تۆۆتا له‌توانایدا هه‌یه رۆبۆت دروستبكات بۆ هاوكاریكردنی به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌كاری ناوماڵدا، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆمپانیاكه‌ش بۆئه‌وه‌یه كێبڕكێی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژی و ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كان بكات، چونكه ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌داهاتوودا ده‌بنه خواستی كۆمه‌ڵگه. جێی باسه، كۆمپانیای تۆیۆتا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئاشكرایكرد، كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌شداری كردووه له‌به‌ستنی ئۆتۆمبێله‌كانی تا ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیشیان بكات به‌ماڵی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مكاره‌ش به‌مه‌به‌ستی زانینی حاڵه‌تی رێگاوبان و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانه. خاك - گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure