هه‌ردوو كۆمپانیای مازداو ئیسوزو هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی پێكابدا، له‌ماوه‌كانی رابردووش‌دا هه‌ریه‌كه له‌كۆمپانیاكانی مازداو ئیسوز پشتیان به‌كۆمپانیاكانی جه‌نراڵ مۆتۆرز فۆرد ده‌به‌ست لهدروستكرنی ئۆتۆمبێلی پێكابدا، به‌ڵام وادیاره ئه‌م دوو كۆمپانیایه به‌نیازن له‌مه‌ودوا پشت به‌خۆیان ببه‌ستن له‌دروستكردنی ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێله‌دا. به‌پێی رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوانیان، كۆمپانیای ئیسوزو گه‌شه‌ی ته‌واو به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ده‌دات، له‌هه‌مانكاتیشدا هاوكاری مازدا ده‌كات له‌دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، به‌ڵام تائێستا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله نیه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله له‌هه‌موو بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌فرۆشرێن جگه له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مریكای باكور نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه كه دوو ئۆتۆمبێله‌كه له‌وه‌یه ببنه جێگره‌وه‌ی هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی مازدا BT-50 و ئیسوزو D-MAX. له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا هه‌ردوو كۆمپانیاكه ئاشكرایان كرد، رێككهوتنامهكهیان رێگه به ئیسوزو ده‌دات كه به‌رهه‌مه‌كانی به‌ره‌و باشتر به‌رێت، هه‌روه‌ها هاوكاری مازداش ده‌بێت كه پارێزگاری له‌پشكی خۆی بكات له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ته‌واوكه‌ری هاوكارییه‌كانی ئه‌و دوو كۆمپانیایه كه چه‌ندین ساڵه له‌نێوانیاندا بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ساڵانی رابردووش‌دا كۆمپانیای ئیسوزو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رپرس بووه له‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی مازدا پیكاب له‌وڵاتی ژاپۆن. خاك – گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure