زۆرینه‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه سه‌یركردنی فیلمه سێكسییه‌كان له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه كارێكی باش نیه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری تێكچوونه‌كانی مۆبایل به‌هۆی سه‌یركردنی ئه‌و فیلمانهوهیه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كاتێك به‌كارهێنه‌ر سه‌یری ئه‌و فیلمانه ده‌كات، ئه‌وه ئه‌گه‌ری تێكچونی مۆبایله‌كه‌ی بۆ سێ هێنده به‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه سه‌یركردنی فیلمه سێكسییه‌كان له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه مه‌ترسیدارتره‌و ده‌بێته هۆی تێكچوونی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ستاون، رایده‌گه‌یه‌نن كه سروشتی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ئه‌وه‌یه فیلمی باش و خراپ له‌یه‌كتر جیاناكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و لینكانه‌ی كورتن و زۆر به‌كاردێن، ئه‌وه مۆبایله‌كان ناتوانن جیای بكه‌نه‌وه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هیو تومسون پسپۆڕی بواری ئه‌منی ستراتیژی له كۆمپانیای بلوكۆت ده‌ڵێت: كاتێك تۆ سه‌ردانی یه‌كێك له ماڵپه‌ره سێكسییه‌كان ده‌كه‌یت، ئه‌وه زۆر شتی ئه‌و جیهانه گه‌وره‌یه (جیهانی ئینته‌رنێت) له‌ده‌ستده‌ده‌یت، دواتر خۆشت نازانیت ئه‌م زانیاریانه له‌كوێوه هاتوون. خاك - و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure