كۆمپانیای nu Tonomyی ئه‌مریكی، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله بێ شۆفێره‌كه‌ی ده‌ركرد، خزمهتگوزارهیهكه له وڵاتی سه‌نگافوره تاقیكرایه‌وه كه بریتییه له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان، ئه‌مكاره‌ی كۆمپانیا ئهمریكیهكه بئهوهیه كه پێش كۆمپانیای uber بداته‌وه كه له‌م بواره‌دا پێشه‌نگه. خزمه‌تگوزاره‌ییه نوێیه‌كه كه تائێستاش له‌ژێر ئه‌زمووندایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ساڵی 2018دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاماده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه بێ شۆفێره، به‌ڵام كۆمپانیاكه سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كه‌سێك له‌سه‌ر كورسی شۆفێر دابنیشێت بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ر رووداوێكی به‌په‌له. جێی باسه، وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێله‌كه زۆر به‌باشی شه‌قامه‌كان ده‌بڕێت و پابه‌ندی یاساكانی هاتوچۆشه، هه‌روه‌ها له‌كاتێكیشدا كه پێویسته بوه‌ستێت، ئه‌وا ئۆتۆمبێله‌كه بۆ سه‌لامه‌تی خۆی ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و رێگه لاوه‌كییه‌كانی كه ده‌چێته سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان، له كۆتاییشدا هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆكارێك كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له داهاتوودا ببێته ئۆتۆمبێلی باوی به‌كارهاتوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا. خاك - گۆران قادر س: عیون الخلیج
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure