له‌م بابه‌ته‌دا فێری چۆنێتی دروستكردنی شۆربای شپێناخ و هێلكه به‌كه‌ره‌تان ده‌كه‌ین. كه‌ره‌سته‌كان بۆ هێلكه به‌كه‌ره: 115 گرام كه‌ره 3 زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ی كوڵاو خوێ به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش كه‌ره‌سته‌كان بۆ شۆربای سپێناخ 25 گرام كه‌ره 1 پیاز به‌وردكراوی 40 گرام برنج 1 لیتر ئاو به‌تامی مریشك 500 گرام سپێناخ شێوازی ئاماده‌كردنی: كه‌ره‌سته‌كان بۆ هێلكه به‌كه‌ره هه‌موو له‌ناو قاپێكدا تێكه‌ڵ بكه‌و پاشان به ده‌ست شێوه‌ی هێلكه‌ی خڕی لێ دروست بكه‌و ئاماده‌ی بكه بۆ ناو شۆرباكه. بۆ شۆرباكه، یه‌كه‌مجار كه‌ره‌كه بخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێك و له‌سه‌ر ئاگرێكی كز شلی بكه‌ره‌وه، دواتر پیازه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو تێكه‌ڵی كه‌ره‌كه‌ی بكه، ئێستا سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه دابپۆشه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تا پیازه‌كه نه‌رمده‌بێت، دوای ئه‌وه برنج و ئاوه‌كه‌ی به تامی مریشك تێكه‌ڵ بكه‌و دایپۆشه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك تا ده‌كوڵێت، پاشان سپێناخه‌كه تێكه‌ڵ بكه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌كی تر بكوڵێت، له كۆتاییدا هێلكه به‌كه‌ره‌كه‌ش تێكه‌ڵی شۆربای سپێناخه‌كه بكه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure