20/12/2016 11:31 AM

ئه‌م هه‌ڵانه‌ به‌رامبه‌ر مۆبایله‌كه‌ت مه‌كه‌

سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنێكی زۆر له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كه‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌كانی مۆبایل له‌ جیهاندا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتوو و خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشه‌نگ كه‌ له‌ مۆبایلی هۆشمه‌ندان، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك خوی خراپ هه‌ن كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانمان به‌هۆی خراپی به‌كارهێنانیانه‌وه‌، لێره‌دا شه‌ش خراپ به‌كارهێنان باس ده‌كه‌ین كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌كانمان، ئه‌وانیش:

1- به‌كارنه‌هێنانی به‌رگی مۆبایل (كه‌ڤه‌ر):
له‌وانه‌یه‌ ئه‌مكاره‌ خۆشه‌ویست نه‌بێت لای زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌مكاره‌ مۆبایله‌كه‌ت زیاتر ده‌پارێزیت له‌ شكان و تێكچوون، دانانی مۆبایل له‌ به‌رگدا به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌كات له‌ كاتی هه‌ر رووداوێكی كتوپڕدا.

2- هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌ نزیك كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان:
زۆرینه‌ی كات حه‌زده‌كه‌ین له‌ نزیك كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان وێنه‌ بگرین به‌تایبه‌ت وێنه‌ی سێڵفی، له‌به‌رئه‌وه‌ مۆبایله‌كان له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵده‌گرین بۆ ئه‌م شوێنانه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كه‌ناره‌ ئاوییه‌كان ده‌بنه‌ هۆی تێكچوونی مۆبایله‌كانمان، به‌تایبه‌ت شاشه‌كه‌ی، ته‌نها ئاو نییه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی خراپبوونی مۆبایل، به‌ڵكو لمیش هۆیه‌ك ده‌بێت بۆ تیكچوونیان، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاگاداری به‌كارهێنانی كامێره‌كه‌ی به‌ له‌نزیك كه‌ناره‌ ئاوی و تاڤگه‌كان.

3- هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌كاتی حه‌مامكردندا:
له‌كاتی هه‌ڵگرتنی مۆبایل بۆ گه‌رماوه‌كان له‌وه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌ت بكه‌وێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ یان بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌بێته‌هۆی شكان و تێكچوونی مۆبایل.

4- دانانی مۆبایل و كلیل له‌یه‌ك گیرفاندا:
دانانی مۆبایل و كلیل له‌ یه‌ك گیرفاندا ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی شاشه‌كه‌ی و رووشاندنی، ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ هۆی شكاندنی یه‌كجاری به‌تایبه‌ت له‌ كاتی جوڵه‌ی زۆردا به‌ڵام هه‌ر كه‌مێك ده‌یڕوشێنێت، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌ ئه‌و گیرفانه‌ی كه‌ كلیلی تێدایه‌.

5- به‌كارهێنانی ئامێره‌كان به‌ ده‌ستی پیسه‌وه‌:
ترسناكی ئه‌مكاره‌ ته‌نها بۆ ئامێره‌كان نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌ندروستیشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، لیكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئامێره‌كان چه‌ندین ڤایرۆس و به‌كتریای هه‌ڵگرتووه‌ به‌خۆیانه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ رۆژانه‌ مۆبایله‌كه‌ت پاكبكه‌ره‌وه‌ به‌ پارچه‌ قوماشێكی نه‌رم.

6- به‌كارنه‌هێنانی پارێزگاری له‌ شاشه‌:
هیچ شتێك پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ت ناكات جگه‌ له‌ كه‌ڤه‌ری مۆبایل و ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ شاشه‌كه‌ی داده‌نێیت، له‌به‌رئه‌وه‌ پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ت بكه‌و شاشه‌كه‌ی به‌ پارێزه‌رێك بپارێزه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved