ده‌توانیت سوود له چه‌ندین خواردنی جۆراوجۆر وه‌ربگریت كه پێكهاته‌كه‌ی میوه بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت خواردن به میوه بڕازێنیته‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌مشێوه‌یه ماست به میوه دروست بكه. كه‌ره‌سته‌كان: 250 گرام شیلك 150 گرام توو یان هه‌رمیوه‌یه‌كی تر به حه‌زی خۆت 2 كه‌وچكی چێشت شه‌كر 4 كه‌وچكی چێشت دۆشاوی شیلك یان دۆشاوی توو 400 میلی‌لیتر ماستی شیرین شێوازی ئاماده‌كردنی: 1-میوه‌كان بشۆره‌وه‌و به وردی قاشیان بكه. 2-شه‌كرو میوه‌كان تێكه‌ڵ بكه. 3-دۆشاوه‌كه له‌ناو 4 په‌رداخدا دابه‌ش بكه. 4-نیوه‌ی میوه‌كان بخه‌ره ناو په‌رداخه‌كه‌وه، دواتر ماستی به‌سه‌ردا بكه‌و نیوه‌كه‌ی تری میوه‌كان تێكه‌ڵ بكه. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure