ئاژانسی گه‌ردوونی ناسا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه گۆڕانكاری خێرای گۆی زه‌وی پیشان ده‌دات. به‌گوێره‌ی وێنه‌كانی ناسا كه له نێوان ساڵی 1985 بۆ ساڵی 2016 وێنه گیراون، ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕانێكی زۆر به‌سه‌ر ئاو و هه‌وای گۆی زه‌ویدا هاتووه، به‌وهۆیه‌وه رووبه‌ری سه‌وزایی كه‌می كردووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماش بووه‌ته هۆی تواندنه‌وه‌ی شاخه به‌فرینه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا وشكبوونی روبارو ده‌ریاچه‌كان. خاك - و/ژیمان عبدالرحمان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure