تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی زیاد كردووه ئه‌ویش ئایكۆنی لایكه بۆ كۆمێنته‌كانی، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی فه‌یسبوكه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئینستاگرام پێشتر ته‌نها له چه‌ند وڵاتێك به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام له ئێستادا بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له هه‌موو وڵاتان به هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆیدو ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته. له پێشتردا كاتێك هاوڕێیه‌كت له ئینستاگرام كۆمێنتی بۆ ده‌نووسیت، ده‌بووایه هه‌ر به كۆمێنت وه‌ڵامت بدایه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا ده‌توانیت ته‌نها لایكی كۆمێنته‌كه‌ی بكات، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی به وه‌ڵامێكی ورد هه‌بوو ئینجا ده‌توانیت به كۆمێنتیش وه‌ڵامی بده‌یته‌وه. جێی باسه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نیه هاوشێوه‌ی فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیی زیاد ده‌كات، له كاتێكدا ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی سناپ چاتیش تایبه‌تمه‌ندی زیاد كردووه، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێت به باشترین شێوه‌و له زۆرترین بواره‌وه خزمه‌ت به به‌كارهێنه‌رانی بكات و له ئاستێكی پێشه‌نگدا خۆی ببینێته‌وه. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure