ساردترین گوندی جیهان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سیبریای رووسیاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ژیانێكی سه‌ختیان هه‌یه به‌ڵام ئاماده‌ن سه‌ركێشی بكه‌ن و بمێننه‌وه. ئه‌و گونده ناوی ئۆیمیاكۆنه‌و نزیكه‌ی 9 هه‌زار كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی رووسیاوه دووره، به‌ڕه‌سمیش به ساردترین شوێنی جیهان داده‌نرێت كه خه‌ڵكی تێدا بژی، به‌وپێیه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌و گونده‌دا هه‌ندێكجار ده‌بێته 70 پله‌ی ژیر سفری سه‌دی، ئه‌وه‌ش كه‌مترین پله‌ی گه‌رمایه كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی نیوه‌گۆی باكووردا تۆمار بكرێت. ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و گونده 500 كه‌سه‌و به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه هیچ به‌رهه‌مێك له‌و گونده ناڕوێت، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و گونده زۆرتر پشت به گۆشتی ئاسك و ئه‌سپ ده‌به‌ستن بێ ئه‌وه‌ی توشی به‌دخۆراكی ببن. له بیسته‌كان و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا ئه‌و گونده وێستگه‌ی به‌خێوكه‌رانی ئاسك بووه‌و ئه‌وان له نزیك گونده‌كه له‌و ئاوه‌یان به ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌دا كه له سه‌رچاوه گه‌رمه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا، دواتر حكومه‌تی یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو ئه‌و شوێنه‌ی كرده نشینگه‌ی هه‌میشه‌یی شوانه‌كان. ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه، ناوی گونده‌كه ئۆیمیاكون به مانای (ئاوی نه‌به‌ستوو) دێت، ئه‌ویش ناوی ئه‌و سه‌رچاوه گه‌رمه‌یه كه له نزیك گونده‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بچێته ئه‌و گونده ده‌بێت له شاری یاكوتسكی پایته‌ختی هه‌رێمی یكوتیاو دوو سه‌عات شۆفێری بكات، ئه‌و شاره‌ش ساردترین شاری سه‌ر زه‌وییه، به‌ڵام دوو فڕۆكه‌خانه‌و زانكۆ‌و قوتابخانه‌و چه‌ند هۆڵێكی شانۆیی و مۆزه‌خانه‌ی تێدایه. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئۆیمیاكۆن: له وه‌رزی زستاندا درێژی رۆژ له‌و گونده‌دا ته‌نها 3 سه‌عاته‌و له هاویندا ده‌گاته 12 سه‌عات و له وه‌رزی هاویندا پله‌ی گه‌رمای گونده‌كه له 30 پله زیاتر به‌رز نابێته‌وه. ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌رووی دانیشتوانی گونده‌كه ده‌بێته‌وه له ژیانی رۆژانه‌یاندا ئه‌وه‌یه كه مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌مه‌كانیان ده‌یبه‌ستێت و چاویلكه‌كان به رووخساری ئه‌وانه‌وه ده‌نووسێت كه چاویلكه له‌چاو ده‌كه‌ن، ووزه‌ی پاترییه‌كه‌یان زوو ته‌واو ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و كه‌شه ناله‌باره‌وه خه‌ڵكی گونده‌كه ناچارن ئۆتۆمبیله‌كانیان نه‌كوژێننه‌وه‌و به درێژایی كات به داگیرساوی بیهێڵنه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌توانن له‌و سه‌رمایه‌دا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كانیان بخه‌نه‌وه‌كار. هه‌رچه‌نده تۆڕی په‌یوه‌ندی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه به‌ڵام ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌كانیان له رۆژانی زۆر سارددا شه‌به‌كه‌ی نامێنێت. یه‌كێكی تر له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ناشتنی مردوو له‌و گونده‌دا سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، چونكه ده‌بێت سه‌هۆڵه‌كه به خه‌ڵووز بتوێنرێته‌وه به‌رله‌وه‌ی زه‌وی هه‌ڵكه‌نن بۆ دروستكردنی گۆڕ بۆ مردووه‌كه‌و تێیدا به‌خاكی بسپێرن. خاك – س/ كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure