ساڵانه رۆژی 14/2 وه‌كو رۆژی جیهانی عاشقان دیاری كراوه‌و به ڤالانتاین ناوده‌برێت. چیرۆكی دیاریكردنی رۆژی ڤالانتاین: له سه‌ده‌ی سێیه‌می زایین، له‌ناو ئیمپراتۆریه‌تی رۆما سه‌رۆكێك هه‌بووه ناوی كلۆدیۆسی دووه‌م بووه. كه هه‌ندێك بیروبۆچوونی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌بووه، بۆ نموونه پێیوابووه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سه‌ڵتن به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی ژن و منداڵیان هه‌یه، بۆیه بڕیاری داوه كه سه‌ربازه‌كانی ئیمپراتوریه‌تی رۆم نابێت ژنیان هه‌بێت. به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به ناوی ڤالانتاین (ڤالێنته‌نیوس) به‌دزییه‌وه سه‌ربازه رۆمیه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له‌یه‌كتر ماره ده‌كرد. كلۆدیۆس-یش كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌ی زانی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ڤالا‌نتاینی ده‌ركرد. ڤالانتاین-یش له ناو زیندان ئاشقی كچی زیندانه‌كه بوو، به‌وجۆره‌ی كه له‌ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه ڤالانتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و كچه ده‌ناردو له‌سه‌ری ده‌نووسی له‌لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ (From Your Valentine). له ئه‌نجامدا قه‌شه به تاوانی ماره‌كردنی ئه‌و ئاشقانه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كلۆدیوسی دووه‌م له‌سێداره‌درا، هه‌ربۆیه وه‌كو شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن و له‌و رۆژه‌وه ڤالانتاین وه‌كو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه ده‌كرێت و هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا عاشقان پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن. خاك – س/ ویكیپێدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure