كه‌ره‌سته‌كان: 250 گرام كه‌ره 250 گرام شه‌كر توێكڵی نیو پرته‌قاڵ له‌ڕه‌نده درابێت 2 كه‌وچكی چا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ 5 هێلكه‌ی بچوك 100 گرام فستق 100 گرام باده‌م 50 گرام ئاردی سپی 1 كه‌وچكی چا پیكی پاوده‌ر كه‌مێك خوێ 150 گرام قه‌یسی وشككراوه به قاشكراوی كه‌ره‌سته‌كان بۆ سه‌ر كێكه‌كه: 50 گرام شه‌كر 1 لیمۆ ئاوه‌كه‌ی به‌جیاو توێكڵه‌كه‌شی له‌ڕه‌نده درابێت كه‌مێك فستق شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه له‌سه‌ر 170 پله‌ی گه‌رمی. 2- له‌ناو قاپێكی قوڵدا شهكرو كه‌ره‌كه تێكه‌ڵ بكه، هه‌روه‌ها توێكڵی پرته‌قاڵ و شه‌ربه‌تی پرتهقاڵهكهش تێكه‌ڵ بكه. 3- ئێستاش هێلكه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تێكه‌ڵ بكه‌و به‌دوایدا تێكیبده. 4- هه‌روه‌ها چه‌ره‌سه‌كان و ئاردو پیكی پاوده‌ری تێكه‌ڵ بكه كه‌مێك خوێشی به‌سه‌ردا بكه، تێكیان بده تا ده‌بێت به كرێم. 5- ئێستاش سینی فڕنه‌كه به كه‌ره چه‌ور بكه‌و هه‌ویری كێكه‌كه به‌سه‌ردا بكه، بۆ ماوه‌ی 35 خولهك بیبرژێنه، له كۆتاییشدا بۆ ماوه‌ی ۱۰ خولهك دایبنێ تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه. 6- ئێستاش شهكرو كه‌مێك فستق له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆو توێكڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌و به‌سه‌ر كێكه‌كه‌دا بكه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure