گه‌لانی جیهان به‌پێی جیاوازی ئایین، نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوور به شێوازی جیاواز رێز له مردووه‌كانیان ده‌گرن و رێگای جۆراوجۆر بۆ به‌خاكسپاردنیان به‌كارده‌هێنن، به درێژایی مێژوو ناشتنی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی فیرعه‌ونه‌كان له هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر سه‌یرترین شێوازی ناشتنی مردوو بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین گۆڕ‌و شێوازی ناشتنی تر له جیهاندا بوونیان هه‌یه كه هه‌ندێكیان تائێستاش به‌رده‌وامی پێده‌درێت و هه‌ندێك شێوازیش به تێپه‌ڕبوونی كات نه‌ماون. نۆ گۆڕ له جیهاندا به سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌وانیش بریتین له.. 1- دره‌ختی منداڵه‌كان: گۆڕستانی "Baby Trees" ئه‌م گۆڕستانه ده‌كه‌وێته گوندی (تانا توراجا) له ئیندۆنیسیا كه بۆ به‌خاكسپاردنی منداڵان به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م گۆڕستانه بۆ به‌خاكسپاردنی ئه‌و منداڵانه به‌كارده‌هێنرێت كه پێش ده‌رهاتنی دانیان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، له پارچه قوماشێكی سپییه‌وه ده‌پێچرێن و له كونی دره‌ختێكدا ده‌شاردرێنه‌وه، دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ش ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن چونكه بڕوایان وایه كه سروشت ئه‌و منداڵانه له‌خۆده‌گرێت و له باوه‌شی سروشتدا گه‌وره ده‌بن. 2- تابووتی شێوه كه‌وچك: ئه‌م شێوازی به‌خاكسپاردنه پێش هه‌زاران ساڵ له چه‌ند هه‌رێمێكی وڵاتی چین و ئیندۆنیسیاو فلیپین به‌كارهاتووه، له‌م شێوازه‌دا مردووه‌كه له تابوتێكی شێوه كه‌وچكدا له به‌رزایی چیاكان یاخود ئه‌شكه‌وته‌كان به قوڵی شه‌ش پێ خراوه‌ته ژێر زه‌وییه‌وه، ئه‌م كاره‌شیان بۆ ئه‌وه بووه كه مردووه‌كان به‌وجۆره نزیك ده‌بن له خوداوه. 3- گۆڕێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلی مارسیدس: ئه‌م گۆڕه له ویلایه‌تی "نیوجیرسی" ئه‌مریكایه، چیرۆكی ئه‌م گۆڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژنێكی ئه‌مریكی كه له ته‌مه‌نیدا خواستی كڕینی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدسی هه‌بووه، به‌ڵام تا ساڵی 1981 گیانی سپاردووه نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌و ئوتومبێله، هه‌ربۆیه له دوای مردنی، براكه‌ی گۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس بۆ دروست كردووه. 4- گۆڕی "فرناند ئیربیلوت": ئه‌م گۆڕه ده‌كه‌وێته گۆڕستانی (بیر لاشیه) له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، چیرۆكی ئه‌م گۆڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1942 كه هونه‌رمه‌ند فرناند ئیربیلوت له كاتی داگیركردنی فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه ساتی پێش مردنی سه‌یری رووخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه، وه‌سیه‌تی كردووه له‌پاش مردنی گۆڕه‌كه‌ی له شێوه‌ی په‌یكه‌رێكدا دروست بكرێته‌وه كه سه‌یری رووخساری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی عه‌شقه‌كه‌ی تا كۆتایی بمێنێته‌وه. 5- په‌رستگای مردووان: ئه‌م گۆڕستانه له یه‌كێك له په‌رستگاكانی وڵاتی ئیتاڵیادایه كه گۆڕی 18 جه‌سته‌ی مۆمیاكراوی تێدایه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی رێنسانس. 6- كڵێسای ئێسكه‌كان: كڵیسای "سیدلیك" یه‌كێكه له سه‌یرترین كڵێساكانی جیهان كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی بارغوی له شاری سیدلیكی كۆماری تشیللی، ئه‌م كڵێسایه تایبه‌ته به ئێسك و پروسكی قوربانیانی جه‌نگ و توشبووانی نه‌خۆشی تاعون كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مدا له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداو بڵاوبوه‌وه. له كڵێساكه‌دا 40 تا 70 هه‌زار ئێسكی جیاوازی مردووان بوونی هه‌یه، دوایین ئێسك و پروسك كه له‌و كڵێسایه‌دا دانراوه هی قه‌شه (توماسیك)ـه كه له ساڵی 1804 گیانی سپاردووه. 7- جون و ساره دیفیس: ئه‌م گۆڕستانه ده‌كه‌وێته خاڵی كۆتایی چیا له شاری "هیاواتا" له ویلایه‌تی كانساسی ئه‌مریكی، چیرۆكی ئه‌م گۆڕستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1879 كاتێك جۆن دیفیس چووه‌ته شاری هیاواتا، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچی خاوه‌ن كاره‌كی دروست كردووه دوای 50 ساڵ پێكه‌وه بوون، دوای مردنی ساره هارت له‌و شوێنه‌ی 50 ساڵ ژیانیان تێدا به‌ڕێكردبوو جۆن 11 په‌یكه‌ری له شێوازی سروشتی‌دا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست كردووه، له ئێستاشدا نرخی ئه‌و جێگایه له 100 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕی كردووه. 8- گۆڕێكی داخراو: گۆڕی داخراو گۆڕی "فلورنسا ئیرین فرود"ـه كه منداڵێكی ئه‌مریكیه‌و له ساڵی 1871 گیانی له‌ده‌ستداوه، مردنه‌كه‌ی به‌جۆرێك كاردانه‌وه‌ی ناخۆشی هه‌بووه لای دایك و باوكی گۆڕه‌كه‌یان به شێوازێكی داخراو بۆ دروست كردووه كه چه‌ندین ده‌رگای ئاسنی هه‌یه، ئه‌م كاره‌شیان بۆ ئه‌وه بووه كه گۆڕی منداڵه‌كه‌یان له زریان بپارێزن چونكه فلورنسا یه‌كێك بووه له‌و منداڵانه‌ی له بای به‌هێزو زریان ترساوه. 9- گۆڕستانی له‌رزیو: ئه‌م گۆڕستانه ده‌كه‌وێته وڵاتی ئه‌ڵمانیاو تایبه‌ته به گۆڕی پیاوی ئاینی مه‌سیحی پرۆتستانتی كه پاش مردنی له به‌شێكی گۆڕستانه خێزانیه‌كه‌دا نێژراوه، خێزانه‌كه‌ی كه كاسۆلیكی بووه له به‌شی كاسۆلیكیدا نێژراوه، یاسای ئه‌و كاته‌ی ئاینی مه‌سیحی رێگه‌ی نه‌داوه كاسۆلیكی و پرۆتستانتی له گۆڕستانێكدا بنێژرێن، بۆیه ئه‌م گۆڕستانه ناونراوه گۆڕستانی به‌ناچاری یاخود له‌رزیو. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ هافیفتون بوست
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure