كه‌ره‌سته‌كان: ۱ كیلۆ كوله‌كه ۷۵ گرام رۆنی كه‌ره ۲ پیاز نیو لیتر شیر كه‌مێك خوێ شێوازی دروستكردنی: * سه‌ره‌تا رۆنه‌كه‌ره‌كه له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش گه‌رمبكه. * دواتر هه‌ردوو پیازه‌كه به‌وردی بجنه، له‌ناو رۆنه‌كه‌ره‌كه‌دا سوری بكه‌ره‌وه. * ئێستا كوله‌كه شیرینه‌كه به‌وردی قاشبكه، بیخه ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك، پاشان كه‌مێك خوێی به‌سه‌ردا بكه‌و به‌رده‌وام تێكی بده. * به‌دوایدا تا نیوه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه ئاوی گه‌رمی تێبكه، بۆ ماوه‌ی ۳۰ خوله‌ك با له‌سه‌ر ئاگر بكوڵێت. * دوای كوڵاندنی شۆربای كوله‌كه شیرینه كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگر دایبگره تا سارد ده‌بێته‌وه. * له كۆتاییدا شیره‌كه‌ی تێبكه، دیسان كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگر دایبنێ. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure