19/3/2017 10:35 AM

ژیان لە ساڵی ٢٠٥٠ دا چی لێدێت؟


هیچ کاتێك بیرت لەوە کردۆتەوە ژیان لە دوای ٢٠ تا ٣٠ ساڵی تر چی لێدێت ؟ ژیان بەو جۆرە دەبێت کە لە فیلمەکانی هۆڵیودو ڕۆمانەکاندا دەبێت ؟

بیگومان بە تێپەڕبونی کات و زیاد بونی ژمارەی ساڵەکان ڕوداوی ناخۆش و کارەساتی گەورە ڕودەدەن ، ڕۆبۆتەکان دەبنە بەشێک لە ژیانی خێزانەکەت و پرنتەرە سێ دوریەکان دەبن بە بەشێك لە ژیان و  دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ماڵەکە وەک هۆڵێک یان یاریگایەک لێبکەیت ، گەشتکردن بۆ سەر هەسارەی مەریخ ئاسان دەبێت و شارە گەورەکانی جیهان ژێر ئاو دەکەون و بەشێکی دانیشتوانی زەوی لە تینوێتیدا دەمرن کوێربون  ٧ جار زیاتر دەبێت لە ئێستا .


 تەندروستی و دانیشتوان:
١) ژمارەی دانیشتوانی زەوی بۆ ٩،٥ ملیار کەس زیاد دەکات بەجۆرێک بەتەنها ٦ ملیار هاوڵاتی لە وڵاتێکدا دەبن.
٢) یەك ملیار پیر لە جیهاندا بونی دەبێت و ڕێژەی پیر بوون ٣ جار لە ئێستا زیاتر دەبێت .
٣) زیاد بونی میکرۆب ١٠ ملیۆن هاوڵاتی دەکوژێت لە ساڵێکدا،نەخۆشە درمەکان ڕوو لە زیاد بون دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە جیهاندا ئاسان دەبێت بەرزبونەوەی پلەی گارما کارەساتی بڵاوبونەوەی نەخۆشی دەخوڵقێنێت و نەخۆشیەکانی مەلاریا، تای زەرد و کۆلێرا زیاد دەکەن.
٤)توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن ڕێژەی کوێر بون تا ساڵی ٢٠٥٠ ٧ جار لە کاتی ئێستا زیاتر دەبێت .
٥) بە شێک لە زمانە جیاوازەکانی گفتوگۆ لە جیهان ون دەبن و کۆی زمانەکان مەترسیان لەسەر دروست دەبێت .

تەکنەلۆجیاو گەیاندن:
١) هێرشە ئلیکترۆنیەکان بە ڕیژەی ٦١% زیاد دەکات و بەشێکی زۆر لەو سامانە ئلیکترۆنیەکان بە تێچو دەیان ملیار دۆلار لەناودەچن.
٢)گەشت کردن بۆ هەسارەی مەریخ لە ساڵی ٢٠٣٠ یەوە دەست پێدەکات ، لە ساڵی ٢٠٥٠ دا کەسانیک دەتوانن بچنە سەر هەسارەی مەریخ و لەوێ دەست بە ژیان بکەن.
٣) توێژینەوە زانستی و پێشبینیەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٥٠دا شەقامە ڕاستیەکانی ناو هەوا دروست دەبن لەگەڵ بونی شەمەندنەفەری تاکەکەسی بۆ هاتوچۆ لەگەڵ بەرهەم هێنانی فڕۆکەی زەبەلاح بە ئەندازەی یاریگایەکی وەرزشی .
٤) بواری تەکنەلۆجیا بەجۆرێک پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت کە دەسەڵاتەکان دەتوانن بەهۆی مۆبایلێکی گەڵگرەوە دەسەڵات بەسەر جوڵەو کاری مرۆڤەکاندا بگرن لەهەمو جێگایەك وێنەیان بگرن و هەموو نهێنیەکانیان بەدەست بکەوێت.
٥) چاپی سێدوری بەجۆریک گەشە دەکات کە دەتواندرێت خانویەك لەسەر خواستی کڕیارەکەی چاپبکرێت و هەروەها چاپکردنی ئەندامە نەخۆۆسەکانی جەستەی نەخۆشێک.
٦) بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان بۆ یارمەتیدان و خاوێنکردنەوەی ناو ماڵ و چاودێریکردنی منداڵ دەبێتە بەشێکی گەورەی ژیان.

ژینگە و وزە:
١) بەهۆی زیاد بونی ژمارەی دانیشتوان و باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەوە خواستی بەکارهێنانی وزە زیاتر دەبێت لەو نێوەندەشدا بەکارهێنانی نەوت یەکێک دەبێت لەسەرچاوەکانی وزە.
٢) بەشێکی وڵاتان ڕو لەبەکارهێنای فڕۆکەی کارەبای دەکەن.
٣) بەکارهێنانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن یەکێک دەبێت لە سەرچاوەکانی وزە .
٤) زریانەکانی تۆرنادۆس ڕو لە زیاد بون دەکەن بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواو بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان  بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ژێر ئاو دەکەوێت .

ئابوری و سەرچاوەی خۆراك:
١) کەلێنی ئابوری گەورە دەکەوێت نێوان وڵاتانی چین و هندستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
٢) سەنگافورە دەبێتە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان لە ساڵی ٢٠٥دا.
٣) گۆڕانی کەش و هەوا دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێکی وڵاتانی جیهان ڕوبەڕوی نەبونی ئاو و تینوێتی ببنەوە کە ئەوەش هۆکاری سەرهەڵدانی بەشێکی جەنگە گەورەکان دەبێت .

خاك- ژیمان
س/ هافینگتون پۆست





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved