29/3/2017 09:27 AM

خانووە سەیرەکانی هۆڵندا

بیناو باڵەخانە ناوازەکانی جیهان زۆرن کە لەلایەن ئەندازیارانە بە شێوازی جۆراو جۆر و سەنجڕاکێش دروست کراون بەڵام یەکێك لە ناوازەترین کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبون دەکەوێتە وڵاتی هۆڵندا

کۆمەڵگای نیشتەجێبونی (Bolwoningen) دەکەوێتە وڵاتی هۆڵەندا لە ٥٠ خانوو پێکدێت کە لەلاین هونەرمەندی پەیکەرتاشی هۆڵندی (Kreijkamp)ە لە ساڵی ١٩٨٤ دا دروست کراوە.

خانوەکان لە سەر شێوەی گۆی دروست کراون لە سێ نهۆم پێکدێن نهۆمی زەوی لە ژوری نوستن پێک دێت، نهۆمی دووەم لە گەرماو پێک دێت و نهۆمی سێهەم لە ژوری دانیشتن و چێشتخانە پێك دێت.

خانوەکان لە شێوەی کەشتیە ئاسمانیەکاندا دەبینرێن شێوەیەکی سەرجڕاکێشیان هەیە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن بۆ بینینی خانوەکان .

خاك- ژیمان










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved