سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی شارستانی له‌هه‌وڵی یه‌كخستنی پۆشاكی رۆژنامه‌نووساندان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی مه‌یدانی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و هێزه‌كانی ناوخۆوه بناسرێنه‌وه، تا رێز‌و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین له سنووری پایته‌ختی رۆشنبیری‌دا جۆرێك ئێله‌ك به لۆگۆی پایته‌خته‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسانی مه‌یدانی دابینبكه‌ین.. لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقه‌كه‌ی ده‌كات (بینراو، بیستراو، خوێنراو، ئه‌لكترۆنی..) وه‌ك دیاریه‌ك به‌بۆنه‌ی 119هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، جیاواز له ساڵانی پێشوو، ئه‌مساڵ له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌و بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رۆژنامه‌نووس سوودمه‌ندبن، بڕیارماندا به دیزانێكی ستاندارد‌و كوالیتی باش ئێله‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست بكه‌ین و به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه مه‌یدانیه‌كانماندا (په‌یامنێرو كامێرامان و فوتۆگرافه‌رانی مه‌یدانی) سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی چه‌ند كتێبێك بۆ كه‌ناڵه‌كانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر. بۆیه داواكارین سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان (بینراو، بیستراو، خوێنراو، ئه‌لكترۆنی) لیستی ناوی په‌یامنێرو فۆتۆگرافه‌رو كامێرامانی مه‌یدانیمان به نووسراوی ره‌سمی بۆ بنێرن له‌پێش به‌رواری 22/4 تا بتوانین له‌و رۆژه‌دا له باره‌گای لقه‌وه ئێله‌كه‌كان بده‌ینه رۆژنامه‌نووسان و كتێب و بڵاوكراوه‌كانمان بگه‌یه‌نینه كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان.. پێشه‌كی پیرۆزبایی ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ریتان لێده‌كه‌م هیوادارم ساڵێكی بێ كێشه‌و گرفت بێت بۆ میللـه‌ته‌كه‌مان و بۆ خۆشك و برا رۆژنامه‌نووسه‌كانمان كاروان انور سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure