یه‌كه‌ی كاروباری خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و هه‌بوونی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ خوێندكاره كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ناو زانكۆ رێكخست كه توانای دانی قیسته‌كانی خوێندیان نیه‌و هه‌ستا به دروستكردنی خواردن و شیرینی به شێوه‌یه‌كی گشتی و دووباره فرۆشتنه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی كه‌مده‌رامه‌ت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاوڕێكانیان كه سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و سه‌رۆكی زانكۆش تێیدا به‌شداربوون. جێی باسه، ئه‌مجۆره كار‌و چالاكی و فێستیڤاڵانه ساڵانی رابردووش به‌شێوازی جیاواز ئه‌نجامدراون. خاك – هه‌ستیار ره‌زا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure