شاری غواناخواتو دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی مەکسیك لە دۆڵێكدا بە چیا و گرد دەورەدراوە ، ئەم شارە بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شاری جیهان ناسێندراوە. شارەکە لە کۆمەڵێک خانووی ڕەنگاو ڕەنگ پێكدێت کە لە تاشەبەرد دروست کراون و بە ڕەنگی جیاواز ڕوپۆش کراون، تەواوی باڵەخانەکانی شارەکە بە وێنەی جۆراو جۆر نەخشێندراون کە سیمایەکی سەرنجڕاکێشیان بە شارەکە بەخشیوە. شارەکە لە کۆمەڵێك شەقام پێك دێت کە بەیەکەوە بەستراون و هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك لە شارەکەدا هاتوچۆناکات و بەشێكیش لە ڕێگاکان لە ژێر زەویدان لە سەنتەری شارەکەدا. غواناخواتو لە ساڵی ١٩٨٨دا لەلایەن یونسکۆوە لە لیستی شارە مێژویەکانی جیهنادا ناسێندراوە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure