رۆژی 4-4-2017 به بۆنه‌ی رۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجكی ته‌كنیكی كارگێڕییه‌وه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا، كاره خۆبه‌خشییه‌كانی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و جلوبه‌رگی كوردی ره‌نگاوڕه‌نگی ئاماده‌بووان هێنده‌ی تر رۆژه‌كه‌ی جوان كرد. به ئاماده‌بوونی د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ‌و د.حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و نوێنه‌ری تایبه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسی حكومی و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو خوێندكارانی كه‌مپه‌كه، یادكردنه‌وه‌ی رۆژی زانكۆ پیرۆز راگیرا. د.حه‌كیم عوسمان له په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزباییكردنی رۆژی زانكۆ له سه‌رجه‌م مامۆستا‌و خوێندكارانی كۆلێج، هیوای خواست ساڵانه به گڕوتینی زیاتر‌و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر ئه‌م یاده بكرێته‌وه. وتیشی: ده‌مانه‌وێت ئه‌مجۆره یادانه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆمان. پرۆژه‌ی (ژه‌مێك بكڕه‌و ژیانێك رزگاربكه) له‌لایه‌ن خوێندكارانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا كه توانیان به‌وهۆیه‌وه هاوكاری و داهات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دابینبكه‌ن كه دواتر له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا داهاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت. هه‌ست هه‌ڤاڵ خوێندكاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانج له پرۆژه‌كه‌یان دابینكردنی هاوكاری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه، ئامانجێكی تری چالاكییه‌كه‌یان هه‌وڵدانه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی زانكۆ كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه خوێندكاران چێژ له خۆشی زانكۆ ببینن هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا نه‌مێنێت كه زانكۆ ته‌نها خوێندنه‌و هیچی تر. رۆشنا ئیبراهیم خوێندكارێكی تری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه، ئه‌و ده‌ڵێت: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان چه‌ندین خواردن و ئیشی ده‌ست و شیرینیمان دابین كردووه‌و لێره‌دا ده‌یفرۆشین و داهاته‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داده‌نێین. له به‌شێكی تری چالاكییه‌كاندا كوتاڵی هۆنیا 33 پارچه جلی كوردی دابینكرد بۆ خوێندكاره كچه شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانی زانكۆ، له كۆتاییشدا به هه‌ڵپه‌ڕكێ و ده‌ربڕینی خۆشی كۆتایی به چالاكییه‌كانی رۆژی زانكۆ هات. هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی رۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سپۆنسه‌ری: نانی خه‌جی خانم، كۆره‌ك تلیكۆم، ئاوی كانی سارد، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران بوون. خاك - راگه‌یاندنی كه‌مپی كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure