17/4/2017 10:12 AM

نهێنی تاڤگەکانی خوێن ئاشکرا دەکرێت

تاڤگەکانی خوێن یەکێکن لە تاڤگە سەیر و سەرنج ڕاکێشەکانی جیهان بەوەی ڕەنگی ئاوی ئەم تاڤگانە ڕەنگی سورە ودەکەونە چیای بەستوی تایلور لە ناوچەی ماکموردو لە کیشوەری جەمسەری باکور .

بۆیەکەم جار ئەم تاڤگانە لەلایەن شارەزای بواری جیۆلۆجی " غریفیس تایلور" لە ساڵی ١٩١١دا دۆزراونەتەوە .

دوای لێکۆڵینەوە زانایانی بواری جیۆلۆجی گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هۆکاری ڕەنگی سوری ئاوی تاڤگەکان دەگەڕێتەوە بۆ بونی دەریاچەیەك لەژێر زەوی ناوچەکەدا کە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، بەهۆی بەستنی زنجیرە شاخەکانەوە لەژێر زەویدا قەتیزم ماوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١،٥ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا.

بەڵام لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە تەنها بونی دەریایەکی دەوڵەمەند بە ماددەی ئاسان هۆکاری ڕەنگی سوری تاڤگەکان نیە بەڵکو بەهۆی بونی بەکتریایەکی جیاوازیشەوە ڕەنگی ئاوی تاڤگەکان گۆڕاوە بۆ ڕەنگی سور.

خاك- ژیمان








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved