26/4/2017 09:52 AM

نامەیەك دوای ٥٣ ساڵ دەگاتە دەستی خاوەنەکەی


زۆر کات بەهۆی دروست بونی کێشەیەك یاخود خاوی هێڵەکانی ئینتەرنێت نامەکان بۆماوەیەکی کەم لە گەیشتنیان دوا دەکەون بەڵام نامەیەك جیاواز لەوانی دیکە بۆ ماوی ٥٣ ساڵ گەیشتنی دوادەکەوێت.

لە هەواڵێکدا ڕۆژنامەی ( زە لۆکاڵ)ی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە لە ساڵی ١٩٦٤ دا نامەیەك بۆ ژنێکی ئەڵمانی بەناوی فرو فرید، لە شاری لوکنفالیدە، دەنێردرێت بەڵام نامەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دوای مردنی فریدە گەیشتۆتە ئەو ناونیشانەی لەسەری نوسراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە هۆکارێکی ڕون و ئاشکرا دیار نیە لەبارەی دواکەوتنی نامەکە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەڵام پێدەچێت کێشەو ململانێکانی نێوان ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا هۆکارێك بێت بۆ دواکەوتنی نامەکە.

ئانك بیلینن، وتەبێژی پۆستەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەکە وتویەتی ، پێدەچێت ئەو کەسەی نامەکەی ناردووە لە کاتێکی درەنگا کە نامەی ناو سندوقەکان کۆدەکرێتەوە نامەکەی خستبێتە ناو یەکێك لە سندوقەکانەوە ، دوای ماوەیەکی زۆر لەلایەن یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کاری پۆستە دەکەن نامەکە دۆزراوەتەوە .

ڕونیشیکردۆتەوە، دوای لێکۆڵینەوە نامەکە ڕەوانەی ئەو ناونیشانە کراوە کە لەسەری نوسراوە.


خاك- ژیمان

س/Radiosawa




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved