3/5/2017 10:16 AM

ناوی کۆمپانیا بازرگانیەکان لە چییەوە هاتووە؟

کۆمپانیا جیاجیاکانی بواری بازرگانی لە جیهاندا خاوەنی ناوو لۆگۆی تایبەت بەخۆیانن کە ڕۆژانە ئامێرو بەرهەمەکانیان بەکار دەهێنین بەڵام ڕەنگە زۆرێکمان نەزانین ناوی کۆمپانیاکان لە چییەوە هاتووەو چۆن لەلایەن دامەزرێنەرەکانیانەوە ئەو ناوانە پەسەند کراون .

١- پێپسی کۆلا:
چیرۆکی ناونانی ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنەری پێپسی کۆلا " دافیس برادهام" کە خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بووە بەڵام بەهۆی ڕوبەڕوبونەوەی خێزانەکەی بە هەژاری وازی لە کۆلێژی پزیشکی هێناوەو کاری دەرمانسازی ئەنجام داوە .
دافیس گیراوەیەکی دروست کردوە بەناوی ( خواردنەوەی ناو بەفر گر ) ئەم گیراوەیە لە شەکر، ئاو، شەکری سوتاو، لەگەڵ زەیتی لیمۆو گوێز، پێکهاتووە دوای سێ ساڵ کاتێک زانی ئەو گیراوەیە یارمەتی هەرس کردنی خواردن دەدات ناوەکەی گۆڕیوە بۆ (پێپسی کۆلا) ئەم ناوە لە وشەی (Dyspepsia ) وەرگیراوە کە بەمانای هەرسکردن دێت.

٢- گۆگڵ :
کۆمپانیای گۆگڵ یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکان خاوەنی گەورەترین پێگەی گەڕانە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، چیرۆکی ناونانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە (لاری بایج) لە دانیشتنێکدا لە زانکۆی ستانفورد باس لە ناونانی گەورەترین پێگەی گەڕان دەکات لە ئینتەرنێتدا.
یەکێك لە پێشنیارەکان بریتی دەبێت لە ناوی ( Googoplex) کە بەواتەی گەورەترین ژمارەی بیرکاری دێت ، بەڵام یەکێك لە خوێندکارەکان ناوەکە بە هەڵە دەڵێت و ناوی (Google) بەکار دەهێنێت ، لەلایەن دامەزرێنەری کۆمپانیاکەوە ئەو ناوە بۆ کۆمپانیاکە دەستنیشان دەکرێت.

٣- ئەدیداس :
زۆر کەس پێیان وایە ناوی ئەدیداس لە کورتکراوەی (All day I dream about soccer) بەواتای (بە درێژای ڕۆژ بیر لە تۆپی پێ دەکەمەوە)، بەڵام ناوی ئەدیداس لەناوی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە ئەدۆڵف داسلەر، سەرچاوەی گرتووە ، کە کورتکراوەی ئەو دێڕەی "Adi" لەگەڵ سێ پیتی ناوی خێزانەکەیبەکار هێناوە.

٤- ئەمازۆن :
کۆمپانیای ئەمازۆن لەسەرەتای دامەزراندنیدا لە ساڵی ١٩٩٥ ناوی "(Cadabra)ی هەڵگرتوە بەڵام لەلایەن یەکێک لە پاریزەرانی کۆمپانیاکەوە پێشنیاری گۆڕینی ناوەکەی کراوە چونکە ناوەکەی لە وشەی (Cadaver)نزیکە کە بەواتەی تەرم دێت.
بۆیە دواتر ناوەکەی دەگۆڕێت بە ناوی ئەمازۆن کە ناوی گەورەترین ڕوباری جیهانە و لۆگۆی کۆمپانیاکە دەربڕی ڕوباری ئەمازۆنە.

٥- ئایکیا :
ئایکیا وشەیەکی سویدی نیە هیچ مانایەك نابەخشێت لە زمانی سویدیدا ، ئەم ناوە لە لایەن دامەزرێنەری کۆمپانیاکەوە (ئنغفار کامبراد) ناونراوە کە پیتەکانی سەرەتای ناوی خۆی و کێڵگە و گوندەکەی بۆ ناوی کۆمپانیاکە دەستنیشان کردووە.

خاك- ژیمان
س/ العربی الجدید





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved