مرۆڤه‌كان به‌گشتی گرنگی به خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی ده‌ده‌ن له كاتی گه‌رمادا، هه‌روه‌ها ئه‌و سارده‌مه‌نیانه‌ی كه پێكهاته‌ی مادده‌ی شه‌كرن تینوێتی ناشكێنن، بگره زیاتر حه‌ز به خواردنه‌وه‌یان ده‌كه‌یت، له كاتێكیشدا ئاوی سارد ده‌خۆیته‌وه تامێكی ساده ده‌به‌خشێت، بۆ خۆشكردنی تامی ئاوی سارد ئه‌م شێوازه تاقیبكه‌ره‌وه. كه‌ره‌سته‌كان: 500 میلی‌لیتر ئاو كڵۆی سه‌هۆڵ چه‌ند گه‌ڵایه‌ك نه‌عنا 1 لیمۆ 5 شیلك شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا شیلك و گه‌ڵا نه‌عناكان بشۆره‌وه، شیلكه‌كان قاشبكه. * توێكڵی لیمۆكه پاكبكه‌و به‌ته‌نكی قاشی بكه. * ئێستاش هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه بخه‌ره ناو سوراحییه‌ك و ئاوه‌كه‌ی تێكه‌ڵبكه. * هه‌روه‌ها كڵو سه‌هۆڵه‌كانیشی تێبكه، گرنگی به رازاندنه‌وه بده به میوه‌ی جۆراوجۆر. تێبینی: له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی ئه‌م سارده‌مه‌نییه ده‌ستبه‌جێ بۆ خواردنه‌وه ئاماده‌یه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو به‌فرگردا داده‌نرێت تا زیاتر تامی میوه‌كان له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure