16/5/2017 02:31 PM

ڤیدیۆ کلیپی (شاژنی خەیاڵ ) بڵاودەکرێتەوە

وا بڕیارە لە ئایندەیەکەی نزیکدا ڤیدیۆ کلیپی (شاژنی خەیاڵ)ی هونەرمەند محەمەد ڕەئوف کەرکوکی، بڵاوبکرێتەوە کە بەرهەمی کەناڵی خاك تڤی-یەو لەلایەن شادمان محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

لەو بارەیەوە دەرهێنەر شادمان محەمەد، بە سایتی خاك ڕاگەیاند " ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئارەزووی ئەوەم هەبووە ئەم گۆرانیە بکەم بە ڤیدیۆ کلیپ، پاشان بە هۆکاری جوانی تێکستەکە کەلەلایەن شاعیر ساڵح بێچارەوە نوسراوەو دواتریش ئاوازەکەی لەلایەن ئاوازدانەری بەئەزمون مامۆستا بورهانی موفتی زادەوە بۆ دانراوە کاریگەری هەبوو کە من ئەو بەرهەمە بەئەنجام بگەیەنم، ئەمە جگەلەوەی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەندی ناسراو محەمەد ڕەئوف کەرکوکیەوە بە هەستێکی جوانەوە پێشکەشی گوێگرانی کردووە، هەموو ئەمانە هۆکاری سەرەکی بوون کە بەهاوکاری هاوڕێیانم ستافی کارەکە بەرهەمەکەمان بە ئەنجام گەیاند".

وتیشی " کلیپەکە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوە وەو باس لە چیرۆکی کەسێک دەکات کە بەهۆکارێك لە خۆشەویستەکەی دابڕاوەو پاشان کەسەکە وەک بیرەوەری لە زەهنیدا ماوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ یادگاریە جوانەکانی ڕابردوی".

ئاماژەی بەوەکرد " بەسوپاسەوە کەناڵی خاك لەم بارودۆخە ئاڵۆزو پڕ قەیرانەدا هونەرمەندان فەرامۆش ناکات و دەستی هاوکاریان بەپێی پێویست بۆ درێژ دەکات".

ڤیدیۆ کلیپی شاژنی خەیاڵ لەلایەن ئۆرڤان ئاراس و شێنی عەلی کاری نواندن، سیروان کەریم کاری وێنەگرتن ، هەرێم نوری کاری مۆنتاژ، ڕوناکی محەمەد واحید و ماکیاژ ڕێژین لوقمان بۆ بەئەنجام گەیەندراوە .

خاك- ژیمان








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved