تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام كه سه‌ر به كۆمپانیای فه‌یسبوكه، ماوه‌یه‌كی زۆره له تایبهتمهندییهكانیدا كه بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد ده‌كات، هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سناپچات به‌كارده‌هێنێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی ئینستاگرام له ڤێرژنی 10.21دایه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا به‌هه‌مانشێوه‌ی سناپچات فیلته‌ری ده‌موچاوه‌كان له ئینستاگرامدا زیادكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌كاتی وێنه‌و ڤیدیۆكانیان به‌كاریبهێنن. جێی باسه، ئینستاگرام له ماوه‌ی رابردووش‌دا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی زیادكرد كه ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ (ستۆریانهی) داده‌نران، ماوه‌ی 24 كاتژمێر بمێننه‌وه‌و دواتر ئۆتۆماتیكی نامێنن، كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شی هاوشێوه‌ی سناپچاته. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له كێبڕكێدایه له‌گه‌ڵ سناپچات، تاوه‌كو بتوانێت زۆرترین به‌كارهێنه بۆ خۆی رابكێشێت. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure