فنله‌ندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهینا له‌لیستی رێكخراوی جیهانی WHO بۆ پاكژترین وڵاته‌كانی جیهان هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ماڵپه‌ری sputnik رێژه‌ی گه‌ردیله‌ی تۆز له‌فنله‌ندا 6 مایكرۆگرامه بۆ هه‌رمه‌ترێك دوجا ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌جیهاندا. ئه‌م رێكخراوه جیهانیه له‌ساڵی 2008 بۆ ساڵی 2016 توێژینه‌وه ده‌كات‌و راپۆرت بڵاوده‌كاته‌وه له‌ئنجامدا ده‌ركه‌وت فنله‌ندا پاكترین وڵاتی جیهانه‌و هه‌رسێ وڵاتی ئۆگه‌ندا‌و مه‌نگۆلیا‌و كامیرۆن پیسترین هه‌وایان هه‌یه له‌جیهاندا. به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئاستی گه‌ردیله‌ی تۆز له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌هێنده‌ی وڵاتانی تر زیاتره.وڵاتی فنله‌ندا له‌رپۆرتی ساڵانه‌ی ئاستی دڵخۆشی پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا‌و وڵاتی نه‌رویج له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure