14/7/2018 04:04 PM

محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی


محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری گه‌له‌كه‌مانه‌‌و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی باڵای سه‌ربازی‌و وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتار‌و ئه‌دیب‌و شاعیرخزمه‌تی كردووه‌، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ مێژوونووسێكی گه‌وره‌یه‌‌و شوێن په‌نجه‌ی به‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورده‌وه‌ دیاره‌‌و به‌باوكی مێژووی كورد ناودێر كراوه‌.
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ساڵی 1880 له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌.لەسلێمانی و بەغدا خوێندوویەتی ـ دواتر خوێندنی باڵای سه‌ربازی له‌ ئیسته‌نبوڵ ته‌واو كردووه‌، وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پله‌ به‌رز له‌سوپای عوسمانی خزمه‌تی كردووه‌.
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ عیراق‌و وه‌ك ئه‌فسه‌ر‌و په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیر خزمه‌ت ئه‌كات.ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مین زه‌كی به‌نه‌مری‌و ناسراوی هێشتۆته‌وه‌ كتێیب‌و به‌رهه‌ نوسراوه‌كانێتی به‌گشتی‌و به‌رهه‌مه‌ مێژوویه‌كانیه‌تی به‌تایبه‌تی، كه‌به‌هه‌ر سێ‌ زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و توركی نوسیونی.له‌كێبه‌ دیاره‌كانی (خولاسه‌ی مێژووی كوردو كوردستان، مێژووی سلێمانی، مه‌شاهیره‌كانی كوردو كوردستان)‌وچه‌ندان به‌رهه‌می دیكه‌.

ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئه‌لسه‌عدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 1941.11.10 بۆ 10 جار له شالیاریتیه‌كانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 1942.02.10 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت.

ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه‌، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.

خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی "محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ"ه:

1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه‌)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وه‌رگێڕدراوه‌ت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به‌ ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945 ‌

ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌ی كورد له‌ 10ی ته‌موزی 1948 له‌ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.له‌ساڵیادی ئه‌مین زه‌كی مێژوونووس‌و ئه‌دیب‌و شاعیر‌و وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتاردا، دوورد بۆ رۆحی پاكی.

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved