30/10/2019 06:50 AM

مێژووی هونەر - سوریالیزم

سوریالیزم بزاڤێکی هونەری بوو کە کاریگەرییەکی هەرمانی لەسەرشێوەکاری، ئەدەب، وێنەگری و فیلم دانا. سوریالیستەکان لە ژێر کاریگەری چەمکی خەون و بەشی ناوشیاری دەروونناسی "فرۆید" بوون. ئەوان لایان وابوو کە شتی تەنیا، بە مانای پساندنی زنجیری لۆجیکە و هەوڵیان ئەدا لە هۆنەرەکەیان‌دا ئەو شتانە وێنا بکەن کە لە ژیانی ئاسایی‌دا بەرچاو ناکەون، وەکو سروشتێکی دوور لە باوەڕ. هەرچەند سوریالیزم وەک بزاڤێکی هونەری کۆتایی پێهات، بەڵام پرینسیپەکانی مانەوە.
سوریالیزم بەشێوە فەرمییەکەی لەپاش نووسینی مانیفێستی سوریالیزم لە لایەن نووسەری "دادائیست" واتە "ئاندرێ بێرتۆن" و لە ساڵی 1924دا دەستی پێکرد، بەڵام لە راستیدا شێوە نافەرمییەکەی ئەم بزاڤە حەوت ساڵ پێشتر و بە بەرهەمێکی شێوەکاری "جۆرجیۆ دێ چێریکۆ" لە ساڵی 1917ـی زایینیدا دەستی پێکردبوو کە لەودا شەقامێکی خەیاڵاوی وێنا کردبوو.
پاش ساڵی 1917 "چێریکۆ" دەستی لەم ستایلە هەڵگرت، بەڵام کارەکانی ئەو کاریگەری لەسەر"ماکس ئێرنێست"ی دادائیست دانا کە ساڵی 1922 رۆیشت بۆ "پاریس" وپاش کۆتایی پێهاتنی بزاڤی دادائیست بزاڤی سوریالیزمی خستەگەڕ.
لە ساڵی 1923دا دوو شێوەکار بە ناوەکانی "جۆوان میرۆ" و" ئاندرێ مەیسۆن" لەگەڵ "بێرتۆن" دیداریان کرد. ئەم دوو هونەرمەندە لە ژێر کاریگەری "فرۆید"دا روویان کردە نووسینی ئۆتۆماتیک و نووسینی وشە بێ ئەوەی هیچ بیرێکی لە پشتەوە بێت. دواتر و پاش ساڵی 1924، "میرۆ" و "مەیسۆن" بە قەڵەم و مرەکەب لەم شێوەیە بەرداوام بوون.

سەرچاوە: history
خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved