23/2/2020 03:55 PM

زمانی كوردی لە نێوان هزری نەتەوەیی و لۆژیكی زانستیدا

بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك زانكۆی سلێمانی چەند پانیڵ و سیمنارێك ڕێكدەخات.دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لەلیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، بەشی كوردی بە هاوكاری لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان و هەردوو بەشی (ئینگلیزی و وەرگێڕان)ی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، یادی ڕۆژی زمانی دایك (زمانی كوردی)، بە چەند چالاكییەكی زانستی و كلتوری بەرز دەنرخێنێت. لە ڕۆژی 24/2/2020 سەعات 10ی سەرلە بەیانی لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول.

هاوكات دەربارەی ناوەڕۆكی  سیمنارەكان، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەكرد، " ڕەسەنایەتی زارەكانی زمانی كوردی" ناونیشانێكی سیمناری پ.د.فەریدون عەبدول بەرزنجی یە، پ.ی.د.كاروان عومەرقادرسەرۆكی بەشی زمانی كوردیش سیمنارەكەی بەناونیشانی"زمانی دایك وگرفتەكانی بەكاربردنی" وپ.ی.د.ئازادحەسەن فەتاحیش سیمنارەكەی بەناونیشانی" مردنی زمان"ە، " زمانی كوردی لە نێوان سیاسەتی زمانی و پلانی زمانیدا" ناونیشانی سیمناری پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەجە و كوتاسیمناریش لە لایەن دكتۆر توانا سەعدی بە ناوی" توێژینەوە لەسەر زمانی كوردی لە ڕۆژئاوا"دە بێت و هاتن بۆ هەموانە.      

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved