12/5/2021 09:37 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 12.05.2021


کاور  
بەپێی هێماکانی ئەستێرەناسی ئەمڕۆ رۆژێکی باش نیە بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەیت، ڕەنگە ئەوڕۆ زیاتر نیگەران ببیت دەربارەی ئەو کێشانەی لە شوێنی کارەکەت روبەڕوت بونەتەوە، بەڵام خۆت نیگەران مەکە تەنها کەمێک هەوڵدانی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی ئەو کێشانە کۆتایی پێبهێنیت، ئەم چەند رۆژە هەوڵبدە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت چونکە تەندروستیت کەمێک ناجێگیرە، لەلایەنی سۆزداریەوە خۆشەویستەکەت شتێکی لەدڵدایە و باسی ناکات، هەوڵبدە یارمەتی بدەیت.

 

گا
ئێستا کاتی ئەوەیە دەرگاکانی ڕابردو دابخەیت و چاوت لەسەر داهاتو لاببەیت، گرنگ ئەوەیە بۆ ئێستا بژیت و بیر لە ئێستا بکەیتەوە، لەروی پیشەییەوە کاتێکی گونجاو نییە بۆ گۆڕانکاری و سەرکێشی کردن، باشترە هەر بەو شێوازی ئێستات بەردەوام بیت تا دەرفەتێکی باشتر دێتە پیشەوە، لەلایەنی دەرونییەوە هەوڵبدە خۆشییەکانی ژیان ببینیت و خۆت دوربخەرەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی، گرنگی و کاتی زیاتر بدە بە خێزانەکەت. لەلایەنی سۆزدارییەوە شتێک نیگەرانی کردوویت، هەوڵبدە ژیرانە لێکدانەوەی بۆ بکەیت.

 

دوانە 
ئەمڕۆ لەروی جەستەیی و دەرونییەوە هەست بە باشی دەکەیت، ڕێگە مەدە ئەم ساتە گونجاوەت لەدەست بڕوات بەبێ ئەوەی سوودی لێوەربگریت، کەسانێکی زۆر و بەتایبەتی خانەوادەکەت پاڵپشتیت دەکەن بۆئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت، کەوایە پێویستە سەرنجت لەسەر ئەو کەسانە لابدەیت کە دەیانەوێت شکست بهێنیت. لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر کێشەی پێستت هەیە، سود لە چارەسەرە پزشکییەکان وەربگرە.

 

قرژاڵ 
ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژانی پێشو ڕۆژێکی باشتر دەبێت، متمانەت بە خۆت و تواناکانت زیاتر دەبێت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزتر بکەیت ئەوا پێویستە تێگەیشتنی زیاترت هەبێ بۆ کەسانی چواردەورت، لەپێناو بەردەوامبونی پەیوەندیەکەتان بە چاوی ڕەخنەوە تەماشا ڕەفتارەکانی خۆشەویستەکەت مەکە، لەلایەنی تەندروستییەوە بەتایبەتی شەوان خواردنی قورس مەخۆ هەروەها نابێ لە خواردنی شەکر و خواردنەوە گازییەکاندا زیادەڕەویی بکەیت.

 

شێر
بەپێی نیشانەکانی ئەستێرەناسی ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی باش دەبێت  و دەتوانی هەنگاوی گەورە بنێیتەوە، ئەگەر پلانێکی بازرگانیت هەیە ئەوا ئێستا دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەیت، ئەندامانی خێزانەکەت بەتەواویی پاڵپشتیت دەکەن، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەموو ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت کۆتایی بێت و پەیەوەندیتان پتەو بێتەوە، تەندروستیت زۆر باشە بەڵام وەرزشی ڕۆژانە فەرامۆش مەکە.

 

فەریک
لە ئێستادا کات، پارە، کار و هاوڕێکانت لەلایەک  داناوە و خۆشەویستیت بەتەنها لەلایەکی دیکە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی پەیوەندییت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر ببێت، پاش ماوەیەکی زۆر، ئیتر هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەیت، بەپێی نیشانەکان بیرکردنەوە ئەرێنیەکانت کاریگەری لەسەر کەسانی چواردەورت دادەنێت و سەرنجی ئەوان رادەکێشیت بۆ لای خۆت، تەنها هەوڵبدە کۆنتڕۆڵی وشەکانت بکە، لەلایەنی تەندروستییەوە مەترسی پەتا لەتۆ نزیکە، ئەبێ ئاگاداری خۆت بیت.

 

تەرازو
رەنگە گەیشتن بە ئامانج  بەلاتەوە قورس بوبێت، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکارەکەی ئەوەیه کە هەموو‌ هەوڵی خۆت بۆ نەداوە، لە ئێستاوە یەکەم هەنگاوەت بنێ و لە ئاست جێبەجێکردنی ئەرکەکانت کەمتەرخەم مەبە، هەروەها بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبیت زیاتر سەرنجت لەسەریان بێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمرۆ زیاتر هەستیار بیت و بچوکترین قسەی کەسانی چواردەورت ئازارت بدات، لە هەر دۆخێکدا بێت بەسەر خۆتدا زاڵبە و وشەکانت کۆنتڕۆڵ بکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەری ئەوە زۆرە بارودۆخەکە بەدڵی تۆ بگۆڕێت.

 

دوپشک 
پێویستە گرنگی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بدەیت و هاوڕێ نزیکەکانت ببینیت، بەمشێوەیە دەتوانی زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە دڵخۆش بیت، ڕەنگە لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک کێشە بێتە سەر ڕێگات، ئەگەر چارەسەرکردن ئاسان نەبو بۆت ئەوە هەوڵبدە راوێژ بە هاوپیشەکانتەوە بکەیت، بۆ ئەوەی سەرکەویت پێویستە زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکانی خۆت بێت، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت و ڕێی نیگەرانی نییە.

 

کەوان
لایەنی سۆزدارییت زۆر باشە و بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ ئەگەر ئەوە هەیە لە خۆشەویستەکەتەوە هەواڵی خۆش ببیستی کە بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بووی، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بەبێ بیرلێکردنەوە متمانە بە هاوپیشەکانت بکەیت توشی کێشە دەبیت، هەوڵبدە تا دەتوانی خۆت لە نیگەرانی و سترێس دوربخەیتەوە و پشو وەربگریت، نابێ بەهۆی سەرقاڵیتەوە تەندروستیت فەرامۆش بکەیت دەنا دور نابیت لە نەخۆشییە وەرزییەکان.

 

گیسک
ئەگەر لە شوێنی کارەکەت بڕیارێکی گرنگ دەدەیت ئەوە وا باشترە کە بە راشکاوی و ڕوونی لەگەڵ بەرپرسەکانت قسە بکەیت، لە ڕوی پیشەییەوە هەندێک بیرۆکەی نەرێنی دێت بە مێشکدا، پێویستە خۆت لەو جۆرە بیرکردنەوانە دورڕابگریت، لە ژیانی تایبەتیت کەسە گەورەکانی خێزانەکەت پشتگوێ مەخە، خۆشەویستی خۆتیان پیشان بدە و ڕێزی زیاتریان لێبگرە، لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە بە سودوەرگرتن لە وەرزشی یوگا دەرونت ئارم بکەیتەوە.

 

سەتڵ
ئەمڕۆ پێویستە وریای خۆت بی، بەتایبەتی ئەگەر لە دەرەوەی ماڵ بیت، بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە کەسانی چواردەورت، بەبێ ویستی خۆیان زیانت پێبگەیەنن، بۆیە وریابە، ڕەنگە هەندێک ناکۆکیت بۆ دروست بێت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، باشترە  هەوڵی کۆنتڕۆڵیکردنی توڕەبونەکانت بدەیت لەو کاتەدا، لەلایەنی پیشەییەوە سارد مەبەرەوە، بەڵکو هەوڵی تەواوەتی بدە، بۆ ئەوەی سەرکەوتو بیت، متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێ.

 

نەهەنگ
بەپێی نیشانەکان هەر کێشەیەک کە پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە هەبێت چارەسەر دەبێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتت دەبێ لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەلایەنی پیشەییەوە پیویستە زیاتر سەرنجت لەسەر چالاکی چواردەورەکەت بێت، ئەو بەربەستانەی هاتبونە سەر ڕێگات لە ژیانی تایبەتیتدا کۆتایی پێدێت، لەو دڵنیا بە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گونجاو نییە بۆ سەفەر کردن، ئەگەر بەرنامەی سەفەرت هەیە دوایبخە بۆ ڕۆژێکی دیکە، لەلایەنی تەندروستییەوە خوێ زیانی زۆری بۆ تۆ هەیە.



خاک_ شاهۆ

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved