به‌ھۆی نزیكبوونه‌وه له واده‌ی پێگه‌یشتنی كاڵه‌ك و شوتی و به‌رھه‌مه كشتوكاڵیيهكانی ناوخۆ، حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شوتی بۆ ناوخۆی عیراق قه‌ده‌غه بكات. حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، له رۆژی 11ی ئایاره‌وه ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شوتی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت. ھه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا ھاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 11ی مانگه‌وه ھاورده‌كردنی ئه‌و به‌رھه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌ڵام 10 رۆژ واده‌ش دراوه به‌و بازرگانانه‌ی كه پێشتر مۆڵه‌تی ھاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن و شوتی و كاڵه‌كه ھاوردهكانیان ساغبكه‌نه‌وه. ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌رگرتنه له زیانی جوتیارانی عیراق كه ساڵانه به‌ھۆی ھاورده‌كردنی به‌رھه‌مه كشتوكاڵيیهكان له سوریا‌و ئێران و توركیاوه به ملیۆنان دینار زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure