كۆمپانیای بایۆنتیك بۆ دروستكردنی داوودەرمان و ڤاكسین ئاشككرد كە لەمڕۆژانە یەكەمین كەس ڤاكسینی BNT11 دژە شێرپەنجەی پێستی وەرگرتووەو ئێستا توێژەنەوەكانیان لەسەر دروستكردنی ئەوجۆرە داهێنانە مەزنە گەیشتۆتە قۆناغی دووەم و ئەو ئەزموونە تازەیە لەسەر 120 نەخۆشی ناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاقیدەكەنەوە. بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكە بڵاویكردۆتەوە كە ڤاكسینەكە لە قۆڵەوە لە نەخۆش دەدرێ و لەڕیی دەمارەوە تێكەڵی خوێن دەبێت و چەندەها جۆری شێرپەنجە لەناودەبات، جگەلەوەش بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر خانە شێرپەنجەییەكان بەهێزتر دەكات. شایانی باسە كۆمپانیای بایۆنتیكی ئەڵمانی خاوەنەكەی دوو دكتۆری شارەزاو لێهاتوون بە ناوەكانی "ئۆگۆرشاهین و دكتۆرە ئوزەلەم"ی هاوسەری، كە دروستكەری فاكسینی بایۆنتیكی دژە كۆرۆنان و بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە وەرگرتنی هەردوو ژەمەكە بەڕیژەی ٩٥٪ ی بەرگری لەش لەدژی كۆرۆنا بەهێزدەكات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure