30/4/2016 03:08 PM

شانۆگەرییەكەی شوان عەتوف ریكۆردی شكاند

"15 رۆژە نمایش بەردەوامە" 
شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) لەنواندن‌و دەرهێنانی هونەرمەندی بەناوبانگی كورد شوان عەتوف كە لە15ی نیسانی 2016ەوە دەستی بەنمایشكردن كردووە بەردەوامە لەنمایشكردن. 
ئەمڕۆ (شەممە) 30ی نیسانی 2016 نمایشكردنی شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) لەنواندن‌و دەرهێنانی هونەرمەندی بەناوبانگی كورد شوان عەتوف پێدەنێتە 15هەمین رۆژ و دەرهێنەری شانۆگەرییەكەش رایدەگەیەنێت هەتا بینەر هەبێت بەردەوام دەبن لەنمایشكردن. 
شوان عەتوف لەبارەی شانۆگەرییەكەوە رایگەیاند "(تەپڵ‌و بەرد) یادەوەری‌ بەندبێژێكی‌ كورد دەگێڕێتەوە كە لەرۆژگاری‌ شەڕی‌ ناوخۆ بەرەو وڵاتانی‌ ئەوروپا كۆچدەكات‌و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان وەك مرۆڤێكی‌ بێ‌ شوناس".وتیشی "پەیامی من بۆ بینەران ئەوەیە كە زۆرترین كەس لەكوردستان ئەم شانۆگەرییە ببینێت، چونكە شانۆگەرییەكە پەیامی بەخشینەوەی ئیرادەیە‌و هیوا دەبەخشێتەوە بەتایبەت بە گەنجانی كوردستان".عەتوف راشیگەیاند "شانۆگەرییەكە كارێكی‌ سیاسی‌ كۆمەڵایەتیە‌و بەخشینەوەی‌ ئیرادەیە بە مرۆڤی‌ كورد".
بڕیارە شانۆگەرییەكە لەشارەكانی هەولێر‌و دهۆك‌و كەركوكیش نمایش بكرێت. شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) رۆژانە لەسەعات (5)ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد، تەنیشـت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی لەشاری سلێمانی پێشكەشدەكرێت‌و بلیتی شانۆگەرییەكە لەبەردەم هۆڵی شانۆگەرییەكە دەستدەكەوێت‌و بلیتی بینینی شانۆگەرییەكە بۆ ( پێشمەرگە‌و گەریلا‌و شەڕڤانان و كەسوكاری شەهیدان) بێ بەرامبەرە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved