11/9/2017 04:58 PM

بتهۆڤن

لۆدڤیغ ڤان بدهۆڤن، لەدایکبووی ساڵی ١٧٧٠ ی شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، وەک کوڕی مۆزیکژەنێکی فەرمی کۆشکی شاری بۆن  لەدایک بوو، بەهرەکانی بۆ ژەنینی ئامێری پیانۆ هەر زوو درکی پێ کرا، یەکەم نمایشی خۆی پێشکەش کرد لە تەمەنی هەشت ساڵیدا،باوکی بتهۆڤن هەوڵیدا بتهۆڤن بەرەو پێشببات وەکو منداڵێکی دیاردەی تری وەکو مۆزارت، ئەمەش وای کرد کە  بەشێوەیەکی بەرچاو ڕقیان لێی بێت ئەو کەسانی تری کە پێان وابوو دیاردەن لەو سەردەمەدا،لەگەڵ ئەوەشدا بتهۆڤن بوو بە کارمەند وەک موزیکژەنی فەرمی شاری بۆن لە ١٧٨٧، هەر لەو ماوەیەشدا ئەو بەشێوەیەکی ئازایانە خوێندی لە ژێردەستی هایدن و مۆزارت دا، ئەمەش بە دڵنیایەوە پەیوەندیەکی چێژ بەخش نەبوو بۆ بتهۆڤن ئەم ڕووداوانە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریان، یان بڵێین (وادەر ئەکەوت بەڕاستی کاریگەری هەبێت) بەسەر نووسینەکان و ژیانی تایبەتی بتهۆڤنەوە، چونکە ژیانی بڵاوکراوە میوزیەکیەکانی زۆر بەش بەش بوون بەشێوەیەک کە ئەتوانین زۆر بە ئاسانی دابەشی بکەین بۆ سێ قۆناغی سەرەکی، قۆناغەکانیش زۆر ئاسای بریتی بوون لە  (سەرەتا، ناوەندی و بڵاوکراوە درەنگەکانیدا).

لە ساڵی ١٧٩٢ دا بتهۆڤن گواسترایەوە بۆ شاری ڤیەنا، ئەمەش بە سەردەمی سەرەتای ژیانی هونەری بتهۆڤن دادەندرێت کە کۆتای هات لە نزیکی ١٨٠٠دا، لەم سەردەمەدا بتهۆڤن توانی زۆر بە زووی ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بکات بۆ ئەوەی پشتگیری  و خانەدانی بەدەست بهێنێت، تەنانەت هەوڵیدا بە ڕووکەشیش خانەدانی بەدەست هێنێت لە ڕێگەی گۆڕینی (ڤان) لە ناوەکەیدا، کە هیچ مانایەکی نەبوو بۆ (ڤۆن) کە بە مانای خانەدانی دەهات، ئەو ئاوازانەی لەم قۆناغەی دا بڵاوی کردنەوە زۆر جار ئەو ئاوازانە بوون کە زیاتر پەیوەندیدار بوون بە ئامێرەکەی خۆیەوە کە پیانۆ بوو، وەک نمونەیەک بۆ ئەو ئاوازانەی کە لەم قۆناغەیدا بڵاوی کردنەوە  (the Pathétique Sonata, Op. 13 (1798)،  بتهۆڤن، یەکێک لە ڕوبەڕووبوونەوە ناخۆشەکانی بتهۆڤن لەم قۆناغەدا لەگەڵ بیستنی بوو کە ئاستی بیستنی  ڕووی لە کزی کرد، هەرچۆنێک بێت هەموو ڕێگایەکی بەکار هێنا بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستیەی ئاستی بیستنی گوێیەکانی  بەرەو کزبوون چوون.

بتهۆڤن بە کەسێکی نوێگەر ناسراوە لە مێژووی هونەری ڕۆژئاوای دا، بە باوکی هونەری ڕۆمانتیکی دادەندرێت، هەرچەندە کە لە قۆناغی یەکەمی هونەریدا زۆربەی ئاوازەکانی لە قاڵبی هونەری کلاسیکدابوون بە هۆی کاریگەری (مۆزارت،هادین).
لە ساڵی ١٨٠٠ دا بتهۆڤن نامەیەک بۆ یەکێک لە هاوڕێیانی دەنێرێت بە ناوی (کرومفۆڵز) لە دەقی نامەکەدا بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و دەڵێت: من بەشێوەیەکی زۆر ڕەزامەندنیم لەو کارانەی کە تا ئێستا بە ئەنجامم گەیاندون، لە ئەمڕۆوە پێوستم بە ڕێگایەکی نوێ دەبێت،  بەشێوەیەکی بنچینەی ئەو ڕێگەی خۆی گۆڕی، ئەو فۆڕمە کلاسیکیەکەی پێشووی  وەلانا، گرنگی بە شێوازێکی نوێ دا کە دەربڕێکی باش بوو ئەویش ڕۆمانتیک بوو، خەیاڵە موزیکیەکەی توانی دەربچێت لەو خەیاڵەی کە تەنها لە پشتی پیانۆیەکەوە بتوانێت کار بکات، ئەم سەردەمە، کە دواتر بە سەردەمی پاڵەوانانە و داستانیانەی بتهۆڤن ناسرا، چونکە ئاوازەکانی زۆر باڵا تربوون لەو کاتەی کە بتهۆڤن بۆ دانانی ئەو ئاوازانە تەرخانی کردبوون پێشتر یان بەشێوەیەکی تر بڵێن بە کاتێکی کەم توانی کۆمەڵێک شاکاری هونەری بڵاوبکاتەوە لەو سەردەمەدا، ئەم ئافراندنە یاخود ئەم داهێنانە زۆر بەڕوونی دەرئەکەوێت لە شاکارەکانی وەک:
Tempest Sonata, Op. 31 (1801-2), the 3rd Symphony (Eroica), Op. 55 (1803)
هەندێک بڕوایان وایە ئەم سەردەمە ناوەندیەی بتهۆڤن بە باشترین سەردەمی دادەندرێت، وە بەدڵنیایەوە ئەوە پڕ بەرهەمترین سەردەمی بتهۆڤن بوو، لە نزیکی تەنها دە ساڵدا بتهۆڤن توانی کە چەندان شاکاری ئەدەبی بڵاو بکاتەوە لە هەموو ژانراکانی هونەردا.
لە ١٨٠٩ دا بەرهەمە ئەدەبیەکانی  ڕوویان لە کەمبوون کرد، لەگەڵ ئەمەشدا لەڕووی تەندروستی جەستەی و ئەقڵیشەوە ڕووبەرووی کێشە دەبووەوە، لە دەورووبەری ساڵی ١٨١٥ دا کارێکی بتهۆڤن بڵاوبۆیەوە بە ناوی (Immortal Beloved)  کە تێیدا خەمباری بتهۆڤن دەخاتە ڕوو بە ڕادەیەک کە بیری خۆکوشتن لە مێشکیدا  دەردەخات.
بەرهەمەکانی بتهۆڤن ڕوویان لە لاوازی کردەوە دووبارە تاکو ساڵی ١٨١٨، لەو کاتەدا بە تەواوەتی توانای بیستنی لەدەست دابوو هەروەها کەمێک تێکچووبوو، لەپاشان براکەشی مرد و تاقە برازەکەی بەجێما لە دوای خۆی، کارڵ، لە خەمخۆری بۆ دایکی، وای کرد کە  بتهۆڤن هەستی کرد کە ناتوانی گەورەی بکات بەهۆی ئەمانەوە قبوڵی بانگهێشتامەکەی کرد کە لە لایان ڕێخراوی پاراستنی منداڵان بۆ تاووتوێکردنی کێشەکانی مناڵ، لە زۆربەی بەشەکاندا توانای کارتێکردنی خۆی بەکار بهێنێت لەگەڵ حکومەتە ئەرستۆکراتەکەدا بۆ بردنەوەی ئەم دانیشتنەکەی دادگا، بەڵام ناخۆشحاڵانە بتهۆڤن باوکێکی گونجاو نەبوو هەروەها پەیوەندیەکەی لەگەڵ کارڵ دا پەیوەندیەکی زۆر ساردوسڕ بوو لە ئەنجامدا دانیشتنەکەی دادگای دۆڕاند، ئەمەش بەرەو هەوڵدانی خۆکوشتنی برد لە دوای چەند ساڵێک، بتهۆڤن کارڵی زۆر خۆشدەویست، وە ئەو ئازارەی کە نەیتوانی کارڵ فێری موزیک بکات لەناوبەر بوو بۆ بتهۆڤن، وا ئەندێشە دەکرێت کە کارڵ کاسێک بووە کە کاریگەری بۆ سەر شێوازی درەنگی  بتهۆڤن هەبووە. ئەمانەش هەندێک لە کارەکانی بتهۆڤن لە سەردەم و قۆناغی درەنگ یاخوود سێیەمی بڵاوکراوەکانی:
the Mass in D (Missa Solemnis), Op. 123 (1818-23), the 9th Symphony (Choral), Op. 125

کارەکانی لەڕووی پێکهاتەوە
ئەوەی گرنگە لەم کاتەدا، چەند وشەیەکی دەربارەی کارەکانی بتهۆڤن لە ڕووی ناوەڕۆکەوە لە خۆ گرتبوو، مۆزارت ئەیتوانی زۆر بە ئاسانی و بە ماندووبونێکی کەم ئەوەی کە دەیویست ئەنجامی بدات و بیژەنێت، دوای چەند کاتژمێرێک لە ئۆپێرایەک ئەیتوانی هەموو ئۆپێراکە لە مێشکیدا بپارێزێت، بتهۆڤن نەیدەتوانی ئەمە بکات، هەموو بڕگەیەک هەموو نۆتەیەک بۆ بتهۆڤن وەکو دەرهێنانی ددان قورسبوو، بتهۆڤن هەرگیز تەنها یەک رێکخستن لە مێشکیدا نەبووە بە تەنها بەڵکو زیاتربوون، بتهۆڤن هەمیشە دەفتەری ئاوازداننی بەکار دەهێنا بۆ نوسینی هەر بیرۆکەیەک کە بهاتایەتە مێشکیەوە  بۆی لەبیرینەچێتەوە، تەنانەت کاتێک کە بیرۆکەیەکیشی ئەبوو پێوویست بوو لەسەر بە شێوەیەکی  ڕاستەوخۆ کاری لەسەر بکات تاکو بیپارێزێت، زۆربەی جار ئەنجامی سەر کاغەزەکەش تەنها  شپرزەی و شێواوی بوو لەسەر پارچە کاغەزەکە.
ئامادەکردنی: خاك -لاس لوقمان 
سەرچاوە:  https://www.its.caltech.edu/~tan/BeethovenMissaSolemnis/background_on_beethoven.html



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved