لەیدی گاگا بە یەکێک لە باشترین گۆرانیبێژی سەرەتای ٢٠١٨ دیاریکراوە و بەشداریی چەند کۆنسێریتێکی کردووە، هەروەها باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ٢٠١٧ و ژنی ساڵ بووە. لەیدی گاگا لەدایکبووی ٢٨/٣/١٩٨٦ی شاری نیویۆرکە، لە سەرەتای تەمەنییەوە دەستی بە گۆرانی و پیانۆ ژەنین کردووە، هەر لە سەرەتاوە ناوبانگێکی باشی پەیدا کردووەو بە ناوبانگترین تراکی جۆکەر فەیسە کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا و خاوەنی چەندین خەڵاتی گرامی و موزیکی جیهانییە. گاگا لە سەرەتای دەسپێکی کارەکانی و ناوبانگیدا ئالودەی خواردنەوە و مادە هۆشبەرەکان بووە، کە بۆتە هۆی بێزاری باوکی و هەوڵی زۆری داوە لە پێناوی دورکەوتنەوەی گاگا لەو خولیایە. لەیدی گاگا خاوەنی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە و لە بواری خێرخوازی و هاوکاریدا ناوێکی دیاری هەیە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەندامی ئەو گروپە پێنج کەسییە بوو کە هاوکارییەکی دیاری هایتیان کرد دوای رودانی بومەلەرزە گەورەکەی هایتی. خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure