20/4/2021 03:05 PM

چوار دیارترین هەڵەی خانمان لە بەكارهێنانی ئیكسسوارات


بەکارهێنانی ئیكسسوارات لەناو خانماندا شتێکی باوە و وەکوو بەشێکی گرنگ لە پۆشاک سەیری دەکەن کە دەتوانێت پیشاندەری دەوڵەمەندی و دەستڕۆیشتوویی بێت. ئیكسسواراتیش وەکوو هەموو پۆشاکێکی‌تر ستەنداردی خۆی هەیە و دەبێت لەگەڵ ستایل و پێگەی کۆمەڵایەتی کەسەکە گونجاو بێت و بەو پێیە هەڵبژاردرابێت. ماڵپەڕی Brightside لە بابەتێکی خۆیدا، سەبارەت بە بەکارهێنانی ئیكسسوارات باسی لە چەندین هەڵە کردووە  و دەڵێت:




1. تەنها ئەو ئیكسسواراتە بکڕە کە لەگەڵ ستایلی تۆ گونجاوە

بەرلەوەی هەر پارچە ئیكسسوارێک بکڕیت، دڵنیابە لەوەی لەگەڵ كەسایەتی  و ستایلی تۆدا گونجاو دەبێت.هەروەها ئەو شوێنەش لەبەرچاو بگرە کەوا بڕیارە بەو ئیكسسواراتەوە سەردانی بکەیت. بۆ نمونە گونجاو نییە بۆ شوێنی كارەکەت پارچەیەكی گەورە ملوانكە یان مستیلە و بازن بكەیت، جگە لەمە پێویستە ڕەنگەکانیش لەگەڵ یەکدا بگونجێنیت.

2. هاوکات چەند ئیكسسواری گەورە بەکار مەهێنە

بەکارهێنانی هاوکاتی چەند ئیكسسواری گەورە جگە لەویکە شڵەژاویی و قەرەباڵغی دروست دەکات، هۆکارە بۆ دابۆشینی جوانییەکانی ڕوخسار و سەرنجی کەسی بەرامبەر لە خۆت دوردەخاتەوە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەشێکی نائارام دروست دەکات.

3. هەموو ڕۆژێک یەک ئیكسسوار  بە یەک شێواز بەکار مەهێنە
تەنانەت ئەگەر زۆریش حەزت لە یەکێک لە ئیكسسواراتەکانتە، باشترە هەموو ڕۆژێک هەمان ئیكسسوار بە شێوازی ڕۆژی ڕابردوو بەکارنەهێنیت، دەتوانیت بە شێوەیەکی داهێنەرانە سود وەربگریت لە دیزانی جیاواز و نوێ.

4. بەر لە گەرماو ئیكسسواراتەکانت دابنێ
ئەگەرچی هەندێک لە ئیكسسواراتەکان بە ئاوی گەرم تێکناچن، بەڵام  ئەگەری ئەوە هەیە لەکاتی گەرماودا هەندێک ناپاکی لە درز و کەلێنەکانی خۆیاندا هەڵبگرن کە لە درێژماوەدا لە جوانی و درەوشاوەیی ئیكسسواراتەکان کەم دەکاتەوە. کەوابو بەر لە گەرماو هەمو ئیكسسواراتەکانت دابنێ.



سەرچاوە: Brightside
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved