15/4/2021 01:21 PM

نابێت لە کاتی پارشێو و بەربانگدا بیانخۆیت

لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەرنامەی خواردن و تەنانەت خەوی ڕۆژوانەکان تووشی گۆڕان دێت. ئەوان بۆ چەندین کاتژمێر لە خواردن و خواردنەوە خۆیان دووردەخەنەوە و ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری کۆئەندامەکان و پێویستە بۆ ئەوەی تەندروستی خۆیان بپارێزن، سەرنجی زیاتر بدەن بە بەرنامەی خواردنیان.

لەکاتی پارشێوکردن لەبەرچاوی بگرە:


1. سوێری خواردنەکانت کەم بکەوە
ئەگەر ئاستی سۆدیۆم لەناو جەستەدا ناهاوسەنگ بێت، ئەوە زیاتر هەست بە تینوێتی دەکەیت، کەوابو تا دەتوانیت خۆت دوربخەرەوە لە هەر جۆرە خواردن‌و خواردنەوەیەکی سوێر.

2. خواردنی کافایین کەمتر بکەوە
چا و قاوە بە ڕێژەیەکی زۆر لە کافایینیان تێدایە، کە هۆکارە بۆ بە کەمخەوی و ئەمەش بەمانای هیلاکی زیاترە. کافایین هاوکات هۆکارە بۆ دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی جەستە لەڕێگەی میزەوە و لەئاکامدا هەست بە تونێتی زیاتر دەکەیت.

3. لە خوارنی کاربۆهیدراتدا زیادەڕەوی مەکە
ئەو خواردنانەی وا کاربۆهیدراتیان تێدایە، بە هۆی شەکری زۆرەوە، سودێکی زۆریان بۆ جەستە نییە. تەنیا بە شێوەی کاتی شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە و لەناکاو دایدەبەزێنن و ئەمەش ئەبێتە هۆی هیلاکی زیاتری جەستە.


لەکاتی بەربانگکردندا  لەبەرچاوی بگرە:

1. خواردنە سورکراوەکان سنوردار بکەوە
سورکراوەکان لەبەر شێوەی ئامادەکردنیان، دەبنە سەرچاوەیەکی ناتەندروستی چەوری؛ لە مانگی ڕەمەزاندا کە چالاکییەکان کەم دەبێتەوە، ئەم جۆرە خواردنانە دەبنە هۆی شەکەتی زیاتر بۆ جەستەت.

2. لەم مانگەدا واز لە شیرینی بهێنە
شیرینی بە هەموو جۆرەکانییەوە، یەکێکە لە هۆکارە سەرکییەکانی قەڵەویی، ئەگەر چالاکیت کەم ببێتەوە و ئینجا شیرینیش بخۆیت، بەخێرایی کێشت بەرز دەبێتەوە، کەوابو خۆتی لێدوربەخەرەوە.

3. کەمتر شەربەت و خواردنەوە گازییەکان بخۆرەوە
ئەو خواردنەوانە سەرچاوەی شەکرن، وزەیەکی بۆشت ئەداتێ و ئەبێە هۆی قەڵەوییت، هەربۆیە باشترە ڕۆژوەکەت بە خورما یان شیری گوێزی هندی بشکێنیت.

 

خاک_شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved