12/2/2018 03:25 PM

جەلالی میرزا كەریم

 

جەلالی میرزا كەریم شاعیرێكی دیارو نوێخوازی كوردستانە‌و شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوەی شیعری كوردی لەرووی زمان‌و ناوەرۆك‌و شێوەوە دیارەو یەكێكە لە شاعیرە پێشەنگ‌و هەڵسوڕاوەكانی بزووتنەوەی نوێخوازی روانگەی ساڵی 1970.
ئەم شاعیرە بەهرەدارە لەساڵی 1935دا لەشاری سلێمانی لە خێزانێکی دیاری ئەو شارە هاتۆتە جیهانەوە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشارەکەی خۆی وەرگرتووە و لاوێکی هوشیار و رۆشنبیر بوە،  سەرەتای خەباتی رامیاری ئەو لاوە دڵسۆزەی گەڵ و نیشتمانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1955، کە بووەتە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابیان و هەر لەو قۆناغەدا دەستی داوەتە هۆنراوە هۆنینەوە و لەسەرەتادا کەوتبووە ژێر کاریگەری هۆنراوە ناسکە ئاوازە دارەکانی گۆران، بەڵام لەدواییدا کە بازووی شاعیریی بەهێز بووه، بووەتە خاوەن دەنگ و رێبازی خۆی و لەکاروانی خەباتی رامیاریشدا پتر تێ هەڵچووە و لەساڵی 1965دا لەسەر چالاکی رامیاری گیراوە و لەدوای بەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958دا ئەم تێکۆشەرە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا، گۆڤارێکی بەناوی هیوای کوردستان وەک ئۆرگانی یەکێتی گشتی قوتابیانی ئێراق- لقی سلێمانی دەرچوواندووە و لە کۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یەکێک بووە لە دەستەی ڕوانگەڕوانگە و یەکەم بەنیانیان لەگەڵ بەڕێزان حوسێن عارف و شێرکۆ بێ کەس و کاکە مەم بۆتانی و جەمال شارباژێری ئیمزا کردووە و دواتریش 3 ژمارەی لەبڵاوکراوەی روانگەی لەشێوەی پەڕتووکدا دەرچوواندووە .

ئەم شاعیرە گەورەیە لەدوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول چووە دەرەوەی وڵات‌و لەوڵاتی ئەمریكا گیرسایەوە‌و تا ساڵی لە1991وڵاتی غەریبی مایەوە‌و دواتر گەڕایەوە كوردستانی ئازادكراو.
لەماوەی ژیانی 58 ساڵیدا ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووه:

1. کۆمەڵە هۆنراوەیەکی بەزمانی عەرەبی بەناوی الولادە لەساڵی 1982دا لە ئەمەریکا بەچاپ گەیاندووه

2. شانۆنامەی سەنگەرسەنگەری لەهەمان ساڵدا هەر لە ئەمەریکا چاپی کردووه.

3. نامیلکەی چرپەی ژانێکی نقووم بووچرپەی ژانێکی نقووم بووی هەر لە ئەمەریکا لەساڵی 1991دا بەچاپ گەیاندووه، کە ئەوسا لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا دەژیا.

4. دیوانی ڕێگا دوورەکانی چاومانڕێگا دوورەکانی چاومانی دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لەساڵی 1992دا بەچاپ گەیاندووه.

لەڕۆژی 14-01-199314-01-1993دا بەنەخۆشی دڵ لەشاری هەولێرهەولێر کۆچی دواییکرد.

شیعری جەلالی میرزا کەریم لە شیعری نوێی کوردیدا لە قۆناغی دوای (گۆران) و بەتایبەتی لە قۆناغی (روانگە)دا پلەی یەکەم وەدەگرێت و پێش هەموو ئەوانی دیکەی ئەو قۆناغە دەکەوێت، چی بە فراوانیی دیدی سیاسی و فەلسەفی و چی بە زمانی پاراوو وێنە شیعریی و دەربڕینی روون و قووڵ، شیعری ئەم شاعیرە چەندە ئاوێنەی سەردەمەکەی خۆی بوو، ئەوەندەو زیاتریش لە کات و جێ تێدەپەڕێنێت و بەرەو نەمری و هەمیشە زیندوویی دەچێت.

بەداخەوە ئەم شاعیرە نیشتمانپەروەرە لە شەوی 13/14ی كانوونی دووەمی 1993 لەشاری هەولێر بەنەخۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد‌و لەشاری سلێمانی زێدی خۆی بەخاك سپێردرا.

بە دە سكارییەوە کوردیپێدیا






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved